#لەیلا بەرزنجی#
خێزان وەک ماڵی یەکەمی منداڵ دادەنرێ لەپاشان ماڵی دووەمی قوتابخانەیە وەک قسەی سەر زاری کۆمەڵگا کە واوتراوە ؟
لەلایەکی ترەوە زۆرجار دایک و باوکان بەمنداڵەکانیان دەڵێن هەر جارێک هەراسان کرای خەتای خۆتە وەک نووسەر #فایەق سەعید# لە کتێبی هەراسان کردنی مناڵ لەنێوان ماڵەوەو قوتابخانەدا دەفەرمووێ (زۆرجار گەورەکان ئەم ڕستەیە دوبارەدەکەنەوە (ئەوجارە خەتای ئەوبوو، جارێکی تر خەتا خەتای ئەو بوو، ئەی ئەم جارە خەتایی کێیە)یا دەوترێ (ئەگەر خەتای تۆنەبێت، یەک خراپ بوو دووخراپ بوو، خۆ هەموو خەڵک خراپ نیە) بەگشتی ئەو مناڵەی زۆر جار هەراسان کراوە لەلایەن هەموانەوە کەچی تەواوی گوناحەکە لەئەستۆی ئەو دەنرێ، ڕەنگە هەموومان چ وەک دایک و باوک یا وەک مامۆستا ئەمانەماننەوتبێت، نووسەر ئاماژەش بەوەدەکات کە بەپێی زۆی لێکۆڵینەوانەی بەدواداچونم بۆکردوەو چاوم پێکەوتون و تاقیکردنەوەم کردوە لەخۆم و دەوروپشتەکەمەوە زۆر جار واهەڵکەوتوە کەمنداڵێک توشی دەیان کێشەو گرفت دەبێت لەهەمووشیانە هەر ئەو زەرەر مەند دەبێت، بەڵام ئەمە بەهیچ شێوەیەک مانای ئەوەنیە کە خەتای ئەوە یا ئەو بۆ خۆی بەڵاو گرڤت بۆ خۆی دروست دەکات، )وەک لەسەرەتادا ئاماژەم پێدا بە خاوەنداری منداڵ بۆ دووماڵ، بەڵام زۆر جار منداڵ لەنێوان ئەم دوماڵەدا بێ ماڵ دەمێنێتەوە دنیایەکی جیاواز بۆ خۆی فەراهەم دەکات لە نێوان هەردوو دنیاکەدا بێجێگا و بێلانە هیچ کام لەو دوو جێگایە سەبوردی تەواوی نادەنێ هەتا هەست بە ئەمان بکات تەواوکەری ئەوبن هەر بەو هۆکارەشەوە هەنگاوی هەڵە دەنێت لەژیان تەنیای دەرگای خۆی بەڕویدا دەکاتەوە چونکە ماڵی یەکەم کە خێزانە لەهەست و بۆچونکەکانی ئەوناگەن و ناشیانەوێت بگەن، هەتا لێی تێ بگەن بزانن کەموو کوڕیەکەیان لەکوێدا سەرچاوەی گرتوە، زۆرێک لەخێزانەکان دابینکردنی پێویستیەکانی منداڵ لەژیاندا بە داهاتوو سەرچاوەیەکی تەواوی ویستی منداڵ دادەنێن و تێدەگەن لەکاتێکا منداڵ دەربڕینی سۆزو خۆشەویستی لەدایک و باوک دەوێت نەک دابین کردنی پێویستی چونکە پێوستی مەعنەوی زۆر لەپێویستی مادی گرنگ ترە بۆ منداڵ و خەونەکانی بنیادنانی و گەیشتن بەوانەی دەوێت، لەکاتێکدا منداڵ لەزۆرێک لەخێزانەکان سەرزەنشت دەکرێ بەبێ ئەوەی هەستی پێبکرێ جابەهەرهۆکارێک بێت ئایە کەمتەرخەمی بێت لەخوێندن یا ئیهمالی لە کارەکانی یا بەراوردکردنی بە هاوپۆلی یان خوشک و برای تری ئەمانە هەموو وێنەیەکی ناشرین و بێزارکەر لە زەینی منداڵدا دروست دەکات کاتێک بۆ ماڵی دوەمی دەچێت کەقوتابخانەیە هەمان ئەزموونی ماڵەوە دوبارەدەبێتەوەو ناتوانن لێی تێبگەن به هەمانشێوەش لەوێشدا سەرزەنشت دەکرێ و کاریگەری ماڵەوەش لەقوتابخانە لەسەریدا دەردەکەوێت و ئەوکات لەناو پۆل و قوتابخانەش بە قوتابیەکی بەکێشە و بێزارکەر ناودەبرێ وەبەم شێوەیەش منداڵ بێزاردەبێت لە قوتابخانە هەتاڕادەیەک دەبێتەهۆی دابڕانی لەخوێندن یا مانەوەی لەپۆلەکەداو دورکەوتنەوە لەهاوڕێکانی و هەستکردن بەکەمایەتی و سستی لە کەسایەتی لەلای دروست دەبێت منداڵی و دنیای پاک و بێگەردەکەی دەشێوێت و خەون و خەیاڵەکانی سەراوبن دەبێت دەبێتەکەسێکی بەکاربەرو بێ فایدە بۆ خۆشی و خێزان و هاوڕێ و کۆمەڵگاکەشی، بەو هۆیەوەشەوە دەبێت هەم خێزان و هەم قوتابخانە بۆ ئەو تەواوکەربن هەتا هەست بەکەسایەتیو وجودی خۆی بکات هەتا بتوانێت لەداهاتووتا کەسێتیەکی بەهێزو بەتوانای لێ دەربچێ، هەراسانکردنێکی تر ئێستە باوە لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان زۆر بەزەقی دەبینرێ فیدۆکردنی منداڵە بەوەی ناڕازی پشاندەدات دەربارەی نەچوونی بۆ باخچەی ساوایان و گاڵتەجاڕی بە قسەکان و بەکەسایەتی و هەوڵدان بۆ دروست کردنی وێنەی ناشرین و نەوتنی ڕاستی (درۆ) زیادەڕەوی لەوەی کەدەیەوێت دەری ببڕێ بەهۆی نەچونی بۆ باخچەو هەرچەندە دایک و باوک وەک خۆشی و بەخشینەوەی بەدەوروو بەر پیشانی دەدەن بەڵام نازان لە پاش ئەوە چ ماڵکاولیەکی بەدواوەیە ڕەنگە لەوکاتەدا خەندە ئامێزبێت بەڵام کاردانەوەی تر لەناخی منداڵدا دروست دەکات و لەگەڵ ئەوەشدا سیفەتێکی تری بۆ دروست دەکەن لە ماڵەوە هۆکارد (درۆ)ناڕاستی لە قسەکانو گێڕانەوەو خۆهەڵخستن بۆ قسەی دەوروبەر و لەوکاتەدا دەبێتە خاوەنی کەسایەتیەکی تر،
سیگمۆن فرۆید لەهەمان کتێب (نووسەر فایەق سعید)دەربارەی هۆکاری شەڕاوی بونی مناڵ بۆ فاکتەرێکی جێنێتیکی وە پێی وایە ئەم خەسڵەتە لەگەڵ لەدایک بونی مناڵدا لەدایک دەبێ و پەیوەندی بەو خەریزەیەوە هەیە کە لەلای منداڵ هەیە لەگۆشەی دەرون شیکاریەوە منداڵ هەر لەساواییەوە ئەم خەسڵەتەی تێدایە کەلەشێوەی ڕقوو خۆشەویستیدا دەر دەکەوێت وە ئاماژە بەوە دەکات ئاژاوەی نێوان دایبابەکان دەبێتە سەرچاوەی زۆرگرفت و منداڵیو گەورەیی منداڵەکاندا ڕەنگ دەداتەوە.
لەکۆمەڵگەی کوردەواریدا بەهۆی نزیکی منداڵەکان لەکۆڕوو کۆبونەوەی دایبابان و گەورەکان و نەزانینی کاتی گونجاو بۆ وتووێژەکان هۆکارە بۆ ئەوەی منداڵ هەرلەمنداڵیدا گەورە خۆی بنوێنێ و کردەوەی گەورەکان. بەپچوکترین لێپێچینەوە هەراسانبێت،
تێبینی :
نوسەر فایەق سەعید لە کتێبی هەراسانکردنی منداڵ لەنێوان ماڵ و قوتابخانە لا221، فرۆیدا لا 101