زەنگی دەسپێکی قوتابخانە هەتاچەند دەبێیتە مایەی دڵخۆشی بۆ قوتابیانو خێزانەکانیان ؟ ئایە بۆ هەندێ خێزان ناڕەحەتی و پشێویە بەپێچەوانەشەوە؟
#لەیلا بەرزنجی#
له گه ل کردنه وەی دەرگای قوتابخانه بەڕوی قوتابیان ئاماده کردن بۆ دەسپێکی ساڵی نووێی خوێندن دەبێتە سەرەتای بڕینی ڕێگایەکی دیاری کراوە لەژیانی قوتابی. بە هۆی هەندێک دۆخی تایبەت و دەر کەوتنی بواری چینایەتی لەنێوان خێزانەکان کە هۆکارە بۆسەر هەڵدانی دوودڵی و پەشێوی وەک دەبینین کۆمەڵگا دابەش بووە بەسەر دووئاست یەکەمیان ئاستی سەروو واتە ئەو ئاستەی کەوا بەشێکی کەمی کۆمەڵگادەبێت پەرۆشی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانن بەڕوی خۆیان و ڕۆڵەکانیان چونکە هەر لەوادەی تەواوبوونی قوتابخانەو بەدەست هێنانی پۆلێکی تری خوێندن کارو بەرنامەیان دیاری کراوە دووەم ئاست ئاستی خواروو بەشێکی زۆر ی کۆمەڵگا پێک دەهێنن ونیگەرانی و ئاریشەکانی ژیان و گوزەران لەلایەن خێزانەوە بەشێوەیەکی بەر چاو دەر دەکەوێت هەر لەگەڵ نزیک بوونەوەی وادەی دیاری کراو لەخەمی ئەوەدا دەبن چۆن پێویستیەکانی قوتابخانە بۆ ڕۆڵەکانیان دەستە بەربکەن بە گوێدانە ئەوەی ئایەقوتابخانەکانیان هەتاچەندشیاو شایستەیەو ژینگەی قوتابخانە پۆل پڕقوتابیە.ئایە مامۆستا کاتی ئەوەی هەیە لەگەڵ هەموو قوتابی بەشی بکات لەکاتێکا هەندێک لەخێزانەکان لەهەوڵی ئەوەدان قوتابیەکانیان بنێرنە قوتابخانەی ئەهلی لە بژێوی ژیانی خۆیان دەگرنەوە زەختێکی زۆر لەخۆیان دەکەنهەتا بتوانن منداڵەکانیان بنێرنە ئەو قو تابخانانەی کە ناوبانگیان هەیە جا هۆکارەکەی گرنگی دانیان بێت بە پەروەردەو فێرکردن یاخود چاولێکەریو خۆدەرخستن بێت ئەم دیاردەیە خۆی لەخۆیدا پرسیارێکە کە وا ڕووبەڕوی کەسانی شارەزاو وەزارەتی پەروەردە دەبێتەوە هۆکاری چیە کەوا مامۆستا لەقوتابخانە ئەهلیەکان و تایبەتەکان گرنگی یەکی زۆربە قوتابی دەدە ن و نەرمونیانانە لەهەڵسووکەوتو مامەڵەکردنی تایبەت هەتا بگرە تەرخان کردنی کاتی پشوو بۆ قوتابی بەبەراورد کردن لەگەڵ قوتابخانەی حکومی کاتێک مامۆستا چاوێکی لەسەر تەواوبوونی بابەتو وانەکەیە بە نەجات بوون لەوپۆلە دای دەنێت کە زەنگ لێدەدرێ هەتا وادەی وانەی دوای ئەو. نەمانی متمانە لەنێوان قوتابخانەو خێزانەکان بەراورد کردنی مامۆستاکان هەموو ئەمانە هۆکارن کەوا سیستەمی پەروەردە متمانەی لای خێزانەکان کاڵ بێتەوە. نەمانی سەنگی قوتابخانە حکومیەکان لەکاتێکا ئەگەر بەوردی لەم دۆخە بڕوانین بەشێوەیەکی ڕوون و بەرچاو ئاستو هەڵسەنگاندنەکان ئەوامانبۆ دەخەنەڕوو کەوا لە پۆلی 12 زۆری ئەو قوتابیانەی نمرەی بەرز تۆماردەکەن لە قوتابخانەی زۆر سادەوە هەنگاویان ناوەو گەیشتوون بەو ئاستە، لێرەدا دەمەوێت دووپەیام بگەیەنم یەکەمیان بۆ کەسو کاری قوتابیەکانە کەوا بەسادەی وەری بگرن لەکام قوتابخانە منداڵەکانیان دادەنێن کە ئاسوودەن لەوقوتابخانانە هەوڵیان لەگەڵ بدەنو هاندەریان بن ئاڕاستەو ڕێماییان بکەن ڕوەو ئامانجەکانیان خوێندنیان.لەلا خۆشەویست بکەن ولەسەربنەمای هاندان و لێپرسینەو بەدواداچون بۆ خوێندنی ڕۆژانەیانبکرێت
ئاڕاستەو پشتیوانی بکرێت بۆ ئەوەی قوتابخانەو خوێندن بەهەند وەربگرێت وبێبێتە دۆست وهاوڕێی خوێندن.پێویستە دایباب ڕۆژانە لەگەڵ منداڵەکانیان لە کۆنتاکدابن بۆ ئەوەی لەقوتابخانە کانیان دوانەکەون کاتەکانیان بەهەدەرنەدەن چونکە ئەم کارانە دەبێتەهۆی خاوبوونەوەی قوتابی لەقوتانجانەو بەهەند وەرنەگرتنی وانەکانی لەکاتی خۆی لەئاکامدا دەبێتە هۆی دەرنەچوون و بەدەست هێنانی ئاستی لاوازو وە هەرئەمەش هۆکاردەبێت قوتابخانەی لاگرنگ نەبێت چونکە خێزانو مامۆستا تەواوکەری یەکدین لەبەدەست هێنانی ئاستی بەرز لەگەڵ ئەوەشدا کەم کردنەوەی کاتو سەردن و گەشتەکانیان چونکە بەو هۆیەوە منداڵ بۆ وادەیەک دادەبڕێت لەوانەکانی لەهەمانکات ساردبوونەوە لە لای منداڵ دروست دەبێت لەکاتی گەڕانەوەی بۆ قوتابخانە لەدوای تەواوبونیسەردان ئەوکاتە کاریگەریەکەی دەردەکەوێت کەوا چەندە زەرەرمەند دەبێت دووەمیان بۆ کەسانی شارەزاو وەزارەتی پەروەردە پێویستە هەنگاوەکانی بۆ چڕ بکاتەوەو هەتا بگاتە ئەو ئاستەی کەوا سزاو پاداشت هەبێت بۆ بەڕێوەرو مامۆستاو فەرمانبەران بەگوێرەی کەم تەرخەمی لەکارو فەرمانەکانیان گرتنەبەری ڕێگای توندو کردنەوەی دەورەو نوێ کردوەی زانیاری لەلای مامۆستا چونکە پەروەردە لەگۆڕانی بەردەوامە ڕێگاکان زۆرتر دەبنو سەردەم لەگۆڕندایە.
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,624 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!