وێنەیەکی کۆنی باوەشاسوار کە بە ڕەشوسپی و بە کوالێتێکی باش گیراوە، وادەزانم لە لاپالەکەدا پارچەیەک دەردەکەوێ وا دەزانم ئێستا نەماوە، لە پشتەوە وێنەی یەکێک لە ئاسیاوەکان دەردەکەوێ و پێدەچێ لە کاتی گرتنی وێنەکەدا بەکاربووبێت، لەنا چەمەکە پاسەکەی حاجی حەسەن دەردەکەوێ کە ڕۆژانە لە #کفری#یەوە دەردەچوو بۆ #سەرقەڵا# و گوندی #کەلار# و دواتر بۆ کلۆجۆ و ئاواییەکانی زەنگابادو بۆ ڕۆژی دواتر دەگەرایەوە کفری و لە مەیدانەکە ڕادەوەستا.