دەڵێی سەرەوێڵکی جولەکانە
سەرەوێڵک: واتە سەر هەویر لە پارچە قوماشی بە پینە و پەڕۆ دروست دەکرێت، جولەکەکانی کوردستان بەر لەوەی لەنیوەی دووەمی سەدەی بیستەم لە کوردستان و عێراق دەربکرێن، زۆر بیرکردنەوەی ئابوریان هەبووە، هیچ پارچە پەڕۆیەکیان فڕێ نەداوە، کۆیانکردۆتەوە و بە پینەوپەڕۆ سەرەوێڵکیان پێ دروستکردووە واتە هیچ شتێکیان خەسارنەکردووە، بۆ نابووتی و بەفیڕۆنەدانی کەل و پەل و پێداویستی لەکۆیە بووە بە ئیدیۆمێکی ئابوری و دەوترێت(دەڵێی سەرەوێڵکی جولەکانە). [1]