شاری هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا..
ئەگەر (60)سارێک بگەڕێینەوە پاش بەچاوی ئەو وەختی تەماشای شاری هەولێر بکەین، دەکرێ بڵێین :
1_ بێجگە لە قەرات، ئەو گەڕەکانە لە خوارێ هەبوون :
خانەقا، تەعجیل، سەعدووناوە، تەیراوە، گەڕەکی عەرەبان، گڵکەند، کووران، سەیداوە، سێتاقان، ئیسکان، ئازادی، کۆماری، بەستەپیازە(خانزاد).
2_ ئەوکاتی جادەی (40)مەتری و(100)مەتری و (60)مەتری نەبوو.
3_ بازاڕی ڕەئیسی لەناو شار هەبوو، گەڕەکەکان تەنیا چەند دوکانێکی سادەیان هەبوو، کە هەموو پێداویستییەکانیان تێدا دابین نەدەکرا.
4_ وێستگەی شەمەندەفەر و پاسی گشتیی هەبوو، شەمەنەفەر لۆ کەرکووک و بەغداو ڕیمە حکومیەکانیش لۆ ناو شار. ڕیمەکان نیوەی لای پێشەوەیان کوشن بوو بە (15)فلس و لای پشتەوەش کورسیی داربوو بە (10)فلس بوو.
5_ 4 مکتەبی ناوەندیی هەبوو (أربیل _ جمهووری _ زازا _ سەلاحەدین)، لەگەر 1 ئامادەیی (ئامادەیی هەولێر).
6_ دوو نەخۆشخانەی لێبوو، یەکیان بەرانبەر پارێزگاو ئەوی دیکەش نەخۆشخانەی کۆماری بوو.
7_ هەندێک لەو پزیشکانەی ئەوکاتی عیادەی تایبەتییان هەبوو :
د. عوسمان ئەحمەد، د. نەجیب عەبدولنوور، د. ئیحسان میرزا، د. ئاگووب نیشان میناسیان، د. ئومەییە مەحموود.
دوو پزیشکی کوردەواریش هەبوون:
ئەحمەد تەبیب وئیبراهیم بەربەر.
8_ دوو دەرمانخانەی هەبوو :شیمال /کە ساحێبەکەی پۆلسی بەئایین کریستیان و سەلاحەدین /کە ساحێبەکەی واهانی ئەرمەنی بوو.پاشانیش دەرمانخانەی (أربیل) کرایەوە، کە ساحێبی د نزارە.
9_ یەک چاپخانەی هەبوو، ئەویش چاپخانەی (کوردستان)ی مامۆستا گیویی موکریانی بوو.
10_ دوو سینەمای هەبوو:سەلاحەدین و حەمراء.
11_ ئەوکاتی منارەی چۆلی بەڕاستی لەچۆلەوانی بوو، چەند ماڵە گامێشەوانێکی لێبوو.
12_ هەولێر ئەوکات ژمارەیەک شێتی ناسراوی لێبوو، وەکوو : هەیاس، جەلال، کسۆ، حەمە، پووتە، جومعە، چورچە، بەخۆکە، حەسەن پەنجاوپێنج، عەممۆ جەلیل، کەسک و سۆر(ژن بوو).