ئوتێلەکانی هەولێری جاران
نوسينی : شێرزاد شێخانی
ئەگەر لێی بکۆڵينەوە کۆنترين ئوتێلی هەولێر (فندق فرح) بووە کە دەکەوتە سەر چايخانەی مەچکۆی ئێستا، ئەگەر تەمەنی ئه و چايخانەيەش لەبەرچاو بگرين کە لەساری 1940 ڕەحمەتی مام مەجيد دايمەزرانديە، کەواتە دەتانين برێين ئوتێل فەرەح لەد وای کردنەوەی ئه و چايخانەيە دروستکرايە، چونکی ناکرێ تەمەنی ئوتێلەکە لەچايخانەکە کۆنتر بی.
ئوتێل فەڕەح هەتا سارانی حەفتايەکانيش هەر مابوو، مەنزەری ئه و ئوتێلە ئەوەندە دڵگييرو جوانبوو بەتايبەتی لەهاويناندا کە لەدوورەوە دەتديت قەرەوێلەکانيان بەچەرچەفی سپييەوە دەدرەوشانەوە، چونکە ئوتێلەکە سياجی نەبوو هەر لەدوورەوە حەوشەکەيت دەديت بەسەر چايخانەکەوە. ئێستا شوێنەکەی بوويتە کافيتريای نێرگەلەکێشانی نەگبەتی.
لەساری شێستەکان ئوتێل (سندباد) دامەزرا کە دەکەوتە ڕێزە دوکانەکانی تەنيشت مزگەفتی حاجی لەقلەق. ئەوەندە مەشهوور بوو ببوە عينوانەکی ناسراو، دەيانگۆت جادەی فندق سندباد. لەبەرامبەر دوکانی صالح سيفۆنيش لەسەر دوکانەکەی خەليل ديشچی لەوێش فندقەک هەبوو بەناوی (شەهرەزاد).
هەر له و سارانەشدا بەبيرم دێ لەتەنيشت چايخانەی حاجی مستيلی دوو سێ دوکان هەبوون يەکيان قوندرەفرۆشەک بوو بەناوی (ئەهرام)، ئەوجا لەتەنيشت ئه و ڕێزە د وکانە کۆرانەکی تەسک هەبوو لۆ ناو قەيسەری، له و کۆرانەدا چايخانەکی لێبوو فندقەکی بەسەرەوە بوو ناوی (فندق لبنان) بوو. پێموايە تاريخی ئه و فندقە دەگەڕێتەوە لۆ سارانی پەنجاکان، چونکی ئەمن کە لەسارانی شێستەکان ئه و فندقەم ديت زۆر کۆن ببوو.
هەر له و سەردەمەشدا بوو ئوتێلەک هەبوو لە محەتەی قيتاری ئه و سەردەمە پێيان دەگۆت (رێستهاوس) ئەويش تايبەت بوو بە مێوانە ئەجنەبيەکان و پياوە گەورەکانی دەوڵەت کە دەهاتنە هەولێر لەوێ دەمانەوە، بەپێ مەعلوماتم ئه و ئوتێلە زۆر پێشکەوتوو بوو بەتايبەتی خواردنەکانی ئەجنەبی بوون، فندقەکی سياحی دەرەجە يەک بوو.
دوايی وردە وردە ئوتێل لەهەولێر زيادی کردو، لەجادەی مزەفەرييە ئوتێل (أربيل) کرايەوە کە هی ئاغای دزەييەکان بوو، زۆرتر قوماری تێدا دەکرا. فندق (سەفين) لەبەرامبەر ئۆرۆزدی، فندق (سمير أميس) لەجادەی باتا، دوايی (فندق هەورەمان) لەبەرامبەر بەلەدييەی ئێستا کرايەوە. لە گەڕەگی شۆڕشيش (فندق ديار) کە مەسبەحيشی هەبوو، دواتر فندق (قصر الشمال) لە فولکەی ئيسکان، ئەوجا فندق (زەيتونە) لە ساحەی نافوورەی کۆن کە دەکاتە شيراتۆنی ئێستا. فندق (فەريد)، لە فولکەی سێتاقان، ئيدی لەحەفتا و هەشتايەکان دەيان فندقی تازە کرانەوە وەکو (مێرگەسۆر و سلێمانی وقەڵادزێ) و دەيانيتر. ئێستا لەهەولێر لەبەينی فندقەک و فندقەک، فندقەکی دی هەيە !!.
ئەوەی زۆر سەير بوو جاران نەياندەهێشت خەرکی هەولێر شەوان بچن لەفندقەکانی هەولێر بنوون، چونکی خاوەن ئوتێلەکان قبووڵيان نەدەکرد، بەتايبەتيش کاتەکی دەچوويە هەر فندقەکی دەبايە دەفتەر نفوس يان هەويەی ئەحوال مەدەنيت پێبی. ئێستاش نەمزانی سڕڕەکەی چی بوو کە نوستنی خەرکی هەولێر لە ئوتێلی خۆيان جێگای گومان بوو. بەڵام ئەوەش لەسارانی دوايی نەما و خەرکی هەولێريش بەتايبەتی بووک زاوا دەچوون چەند ڕۆژەکی شەهر عەسەلەکەيان لە فندقە تازەکانی هەولێر بەسەر دەبرد.
لەبەر زۆری ميوانانی عارەب و خەرکی جنووب زۆربەی ماڵەکانی مەسايفەکانمان بەتايبەتيش لە مەسيف وشەقڵاوە هەتا ئه و سارانەی دواييەش بەشەک لەخانيەکانيان بەکرێ دەدايە خێزانە عارەبەکان وەکی فندق تێيدا بمێننەوە.
هەر لەسەرەتای سارانی حەفتاکانەوە حکومەتيش دەستيکرد بە دروستکردنی هەندەک فندق وکابينەی سياحی لەمەسايفەکانی هەولێر، لەوانەش کابينەکانی مەسيف وسەری ڕەش کە خانووی زۆر جوان ولەسەر تازەترين مواسەفاتی سياحی دروستکران، ئێستا ئەوانيش وەکی هەر شتەکی جوانی ئه و شارەی هەولێر کەتنە بن گۆمێ. باقی وەلسەلام..