کەسایەتیە خۆشەویست و بەرێزەکانی شاری هەولێر هەردەم لە یادن. مام ملا هیندۆ..
نوسینی : سید عیسی
ناوی تەواوی ملاعبداللە ملا حسن شێخ محمد، لەدایک بوی #گەرەکی عارەبان# 1932 چاوی بەدونیا هەلهێناوە، لەبنەماڵەکی ملازادە پەروەردەکراوە
بۆچی ملا هیندۆ.؟ تاقانەی باوکی بوە لە خۆشەویستیان ناز ناوی هیندۆ ی پێبەخشیوە، لە سالی چلەکانی سەدەی ڕابردو لە بن دەستی باوکی و زانایانی #هەولێر# زانستە ئیسلامیەکانی تەواوکردوە لە اصول الفقه و تجوید قران کریم ی زۆر جوان اداء و تسلیمی خوێندوە، مام ملا هیندۆ دەنگێکی ڕەسەنی قراء القران شاری #هەولێر# بووە هەستت دەکرد دەنگێکی تایبەت بە خۆی حەلاوەتێک لە ئەوتاری صوتی هەبوو ڕەحمەتی مام ملا هیندۆ، زۆر خزمەتی ملا حافزکانی کردوە بۆفێربونی قورئان خوێندن بە اوصولی تجویدو مقامات ڕێگا پێدراو لە زانستە ئاینیەکان، مام ملا هیندۆ یەکێک بووە لە مولود خوێنانی #هەولێر# هەردەم لەگەڵ ملاجردیس ابراهیم لە مجلسی زانایان ئامادەبوە،
کورەکانی شانازی بەناوی هیندۆ دەکەن، لەساڵی 1955ژیانی هاوسەرگیری پێک هێناوە لە بنەماڵەیەکی دیاری #قەڵای هەولێر# حەجیە هدیەخانی مام یەحیا خزمایەتیان پەیاکردوە، کورە کانی مام ملا هیندۆ، عمیدی پۆلیس کاک عبدالخالق دەرچوی کۆلێژی یاسا زانکۆی بەغدا، کاک مصطفی عبدالله، مامۆستای ئامادەییە، کاک عبدالواحد عبداللە سەرپەرشتیارە لە وزارەتی پەروەردە.کاک عبدالصمد عبدالله بەرێوەبەری ژمێریاری لە دادگای هەولێر، هەزاران ڕەحمەت نور لەگۆری شەریفی بێت خودا لێخۆشبێت و جێگای بەهەشتە ان شاءاللە.