ئازادکردنی #هەولێر# و یادێک بۆ شێرەژنەکەی هەولێر سومبولی هەولێریان
بۆشەهید خەدیجە حەمەد باوە..شەهید ناسراوە بە #خەجەباوە#..لەدایک بوی 1945 لە گوندی #مەلاقەرە# هاتۆتە دنیاوە خاوەنی پێنج برا مام و ئامۆزایەکی شەهیدەلە پێناو ئەم خاکە
لە یادی 30ساڵەی ڕاپەڕینە مەزنەکەی 11ئاداری 1991
ڕۆژی حسابی یەکجارەکی هەولێریەکان بوو لەگەڵ بەعسییەکان، بەرەبەیانی زوو ئەوانەی ئاگاداری پلانەکە بوون، دەبوو لە کاتژمێر شەشی بەیانی بچنە جێژوانی خۆیان، زۆری نەبرد بانگی ئازادی لە سەرجەم گەڕەکەکان ڕادێرا (ڕاپەڕینە-ڕاپەڕینە).
جێژوانی شەهیدبوونی خەجەباوە، نزیک دائیرەی ئەمن بوو، کە ئێستا بارەگای ئەنجوومەنی وەزیرانە، و پێش شەهیدبوونی هەرلەم ڕۆژەی برینداردەبێت لە 60مەتری نزیک هۆلی زەردی ئێستا وەک شایەدیەک بۆ مێژوو دەمێنێتەوە.
ئەگەڕ شەهید خەجەباوە نەبایە ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەو شوێنە شەهید دەبوون، ئەوان وایان زانی دۆشکای سەر پرسگەی دائیرەی ئەمن لە بەرگری کەوتووە، ویستیان هەڵبکوتنە سەر ئەو شوێنە، لەگەڵ هاواری شەهید خەجەباوە، (لە شەقامی سینەما سەڵاحەدین لە بەرانبەر بارەگای ئێستای کونسوڵیەی فەڕەنسی)
شەهید خەجەباوە، تەنیا هێمای ڕاپەڕینی ئازادکردنی هەولێر نییە، بگرە هیی تەواوی کوردستانە
دوای نیوەڕۆ تەواوی شار ئازادکرا و شکست بە پلانی بەعسییەکان بۆ ڕێگری لە ڕاپەڕینی هەولێر هێنرا.
بەڵام بۆ چەواشەکردنی خەڵک و ڕێگری لە پێشڕەوی خۆپیشاندان ڕادیۆی بەغدای ئەو کات دەیووت:
(شعبنا الکردی فی المنێقە الحکم الضاتی یحتفل بالمناسبە 11 ازار)