خزمی جێژنانه
لەناو کوردەواریدا جەژنەکانی ڕەمەزان و قوربان، خەڵک وەکو سروتێکی ئاینی سەردانی یەکتری دەکەن و دەست و دەم وچاوی یەکتری ماچ دەکەن، جەژنە پیرۆزە دەکەن و ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر دوو دۆست و دوو خزم یەکتری نەبینن بە گازاندە و گلەیی لە یەکتری بە ئیدیۆمە وە دەڵێن: خزمی جێژنانە ئەمەش واتە کەم دیار و کەم سەردان، بەتەوسەویشەوە دەوترێت: ماندوو نەبی خزمی جێژنانە.[1]