دەڵێی شێلاقەیه
بێچووی باڵندە و گیانداران ناوی تایبەتی خۆیان هەیە، بزن بێچوەکەی کارە، مریشک بەچکەکەی جوجکەیە به و شێوەیە، بێچو و بەچکەی مراوی و قازیش کە تازە لەهێڵکه دێتەدەرێ لەکوردیدا پێ دەوترێت(شێلاقە)، لەبەر ئەوەی پێیان پانە، شێوەی سەوڵە لەڕۆیشتندا بەر لەوەی بگەنە گۆماوێک زوو زوو وەردەگەڕێنە سەر پیشت و خراپ ڕاست دەبنەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی دەست و پێ سپی دەوترێت دەڵێی شێڵاقەیە.
[1]