کەم نین ئەو شەقامە سەرەکییانەی بە ڕێگای مەرگ ناودەبرێن، بەڵام پێدەچێت لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و زیادبوونی ژمارەی قوربانییانی هاتوچۆ، ناوی دووەمی زۆرێکیان ببنە هەڵگری هەمان ناو، زیاتر لەوەش، شەقام وەک سەنگەرەکانی جەنگ قوربانی بۆ ماڵەکان بنێرێتەوە.
ئەگەر لە چەند ساڵی ڕابردوودا شەڕی #داعش# و شەڕەکانی دیکە کە لەهەرێمی کوردستان هەڵگیرساون، سەرچاوەیەکی کەوتنەوەی قوربانی بووبن، پێدەچێت لەئێستادا سەنگەری ڕانەگەیەندراوی جەنگ، ئەو شەقامانە بن، کە بڕیارە هۆکاری بەیەکگەیاندن بن، نەک مردن و دوورخستنەوەی تاهەتایی.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، تەنها لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا و لە 1ی کانونی دووەم تا 31ی ئازاری ڕابردوودا، لە سەرجەم شار و ناوچەکانی هەرێم، 850 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە.
بەهۆی ئەو ڕووداوانەشەوە 126 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 439 کەسی دیکەش برینداربوون.
ژمارەی قوربانییان و رووداوی هاتوچۆ لە 01-01-2021 بۆ 31-03-2021
|
|
|
|
ئەسعەد کەریم، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم، یەکێک لە سەرچاوە بنەڕەتییەکانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، شۆفێر خۆیەتی، ئەویش دوو هۆکاری سەرەکیی هەیە، یەکەمیان تیژڕەوی، دووەمیش بەکارهێنانی مۆبایل.
ڕاشیگەیاند، “جگە لەوەش، لە کوردستان زۆریی ژمارەی ئۆتۆمبێل و نەبوونی سیستمی گواستنەوەی گشتی، هەروەها ئەو ڕێگاوبانانەی دەرەوەی شارەکان، کە یەکئاڕاستەن، لە هۆکارە سەرەکییەکانی دیکەی زیادبوونی ڕووداوەکانن”.
لە هەرێمی کوردستان، تا کۆتایی مانگی ئازاری ڕابردوو یەک ملیۆن و 869 هەزار و 593 ئۆتۆمبێل تۆمارکراون. لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و 91 هەزار و 466 ئۆتۆمبێلیان تایبەتن، 96 هەزار و 787 ئۆتۆمبێلی کرێ، هەروەها 421 هەزار و 267 ئۆتۆمبێلیان بارهەڵگرن، ئەوەی دیکەش کە دەمێنێتەوە ئۆتۆمبێلی (کشتوکاڵی، بیناسازی، میری، فەحس و کارتی زانیاری و ماتۆڕسکیل)ن.
ئاماری پۆلێنکردنی کۆی 1.869.593 ئۆتۆمۆبیل لە باشووری کوردستان (31-03-2021)
|
|
|
|
لە ساڵی 2016وە، بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک، ساڵانە لەنێوان 10 تا 50 هەزار دینار ڕسوماتی بەکارهێنانی شەقام وەردەگیرێت، کە بەمجۆرەیە، (تایبەت 10 هەزار دینار، گشتی 20 هەزار، بارهەڵگر 50 هەزار، جۆرەکانی دیکە، 20 هەزار و ماتۆڕسکیل پێنج هەزار دینار).
بەمەش ساڵانە کۆی ڕسوماتی ئۆتۆمبێلی تایبەت زیاترە لە 10 ملیار و 914 ملیۆن دینار، ئۆتۆمبێلی کرێ زیاتر لە یەک ملیار و 935 ملیۆن دینار، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر زیاتر لە 21 ملیار و 63 ملیۆن دینار، کە کۆی گشتیی ڕسوماتی ئەو سێ جۆرە ساڵانە دەگاتە، زیاتر لە 33 ملیار و 913 ملیۆن دینار.
هەروەها ڕسوماتی ئۆتۆمبێلەکانی دیکە و ماتۆڕسکلیل (بەدەر لە ئۆتۆمبێلی فەحس و کارتی زانیاری) دەگاتە زیاتر لە دوو ملیار دینار، بەمەش کۆی داهاتی ساڵانەی ڕسومات دەگاتە نزیکەی 36 ملیار دینار.
کۆی سەرجەم داهاتی وەرگرتنی رەسمی ئۆتۆمۆبیل لەساڵێکدا بە ملیارد دینار
|
|
|
|
دەربارەی ئەوەی ئایا هیچ بڕێک لەو پارەیە بۆ پەرەپێدانی شەقامەکان تەرخاندەکرێتەوە، #مەریوان# حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، هیچ بڕە پارەیەکی ڕسوماتی ڕێگاوبان نەدراوەتە وەزارەتەکەیان بەمەبەستی پەرەپێدانی شەقام و ڕێگا گشتییەکان.
هاوکات وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم بێئاگایی فەرمانگەکەی لە کۆی ئەو بڕە پارەیە نیشاندا، کە ساڵانە بەناوی ڕسوماتی بەکارهێنانی شەقام وەردەگیرێت، “بەهۆی ئەوەی پارەکە ڕاستەوخۆ لە بانکەوە ئاراستەی #وەزارەتی دارایی# دەکرێت”.
بەڵام ڕوونیکردەوە، پێشتر 17%ی کۆی داهات بۆ پەرەپێدانی هاتوچۆ تەرخانکرابوو.
پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگای نێوان شارەکانی هەرێم لە چوارچێوەی پلانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردندا جێگیرکراوە، بەڵام پلانەکە وەک خۆی جێبەجێناکرێت، هەندێک پڕۆژە زیاتر لە سێ ساڵ بەسەر دەستپێکیدا تێپەڕیووە و هێشتا تەنها نیوەی جێبەجێکراوە.
مەریوان حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون وتی، وەزارەتەکەیان سوورە لەسەر جێبەجێکردنی پلانی دووسایدکردنی ڕێگای نێوان شارەکان و هەنگاویش لەو ڕووەوە نراون.
یەکێک لەو ڕێگایانە، پرۆژەی دووسایدکردنی شەقامی سەرەکیی #کەلار#-#سلێمانی#یە، کە لە 19ی کانونی یەکەمی 2017وە لە سەردەمی کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێم کارکردن تیایدا دەستیپێکردووە، بەڵام پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ ساڵ و چوار مانگ، هێشتا تەنها نزیکەی 53%ی پڕۆژەکە تەواوکراوە.
شەقامەکە یەکێکە لەو ڕێگایانەی ساڵانێکە بە “ڕێگای مەرگ” ناودەبرێت، بەتەنها لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 12 کەس لەو ڕێگایەدا بە ڕووداوەکانی هاتوچۆ بوونەتە قوربانی و 79ی دیکەش برینداربوون.
لەکاتێکدا لەمساڵدا حکومەتی هەرێم بڕی 20 ملیار دیناری بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن لە پڕۆژەکەدا تەرخانکردووە، کە نزیکەی نیوەی ئەو پارەیەیە ساڵانە لە ڕسوماتی ڕێگاوبانی ئۆتۆمبێل کۆدەکرێتەوە.
ل=KTML_Mark_Begin=ەماوەی نزیکەی سێ ساڵی شەڕی دژ بە داعشدا زیاتر لە هەزار و 700 پێشمەرگە شەهیدبوون و 12 هەزار پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون، هەروەک 63 پێشمەرگەش چارەنووسیان بە نادیاری ماوەتەوە، لەبەرامبەردا بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو و سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، هەزار و 133 کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 هەزار کەسیش برینداربوون، بۆیە پێناچێت زیادەڕۆیی بێت ئەگەر بپرسین، ئایا ئێمە هێشتا لە جەنگداین؟=KTML_Mark_End=[1]