گەرماوەکانی (حمامەکانی) شاری هەولێر
لە شاری #هەولێر# گشت شارەکان و وڵاتان حەمامی جوان و خۆش و دڵگیر هەبوو.
پێشان لە ماڵان حەمامی گونجاو نەبوو خانوەکان زۆر بەیان خانوی کچکە بوون.
ساڵانی پەنجایەکان لە ماڵان حمامی گوڵخان پیابوو.
چەند حمامێک هەبوو لە بازار وە ک (گچک) حمام و (بیوک) حمام بەرانبەری #مزگەوتی خانەقا# بوو.
(حەمامی قەڵات) بیری ئاوی خۆی هەبوو، حەمامی (عەلی ئاغای) عوزێری بەرانبەر قەڵات وشوێنەکەی بەنزینخانەی کۆن بوو.
ئێستاش ئاسەواری مایە پێکهاتەکانی ناوەوەی جێگای دانیشتن و خۆ گۆرین ژورەوەی چەند گومبەتێکی بەرز و لەژێر گومبەتەکان (جروم) هەبوو، هەرچوار جروم لە گۆشەیەکی حمامە کەبوو.
لە کۆندا حەوزێک هەبوو بۆ مەلەوانی لە ناو حەمامی عەلی ئاغای.
لە ناو حمام بەردێکی گەورەی دانیشتن هەبو پیان دەگۆ (چورەچان داشی) عادەت بوو زاوا خۆی و برادەرەکانی و سەرتاش دەهاتنە حمام، شەوی بە زاوابوونی بە چەپلە و دمک لێ دان زاوایان دەبردەمالەوە.
حەمامەکان بەزبلی ئاژەڵ گەرم دەکران دوایی بوو بە نەفتی ڕەش.
عاداتی حەمامچیان واعادەت بوو (شکردە حمامچی) پەشتە ماڵەکی سۆری عجم بۆتی دەهێنا خۆت لە بەردەکردەوە دەچویە سەڕجرمەکان خۆت دەشووشت، (ناتر) دەهات سەرتی دەشوشت و پاشان بە جامەکە لە جرمت دەدا شاگرت خۆ و تاخمە خاولی پێشوازی لێ دەکردی.
دوو جار پە شتە ماڵی پشتتی دەگۆری.
ئاوێکی ساردیش بە پێ یەکانت دادەکرد.
کوپە شیرێکی گامیشی
پێشکێش دەکردی.
هە موو ئەو کارە جوانانە بە 50 فلس بوو.
حمامەکان وخاوەنەکانیان:
(حەمامی عەلی ئاغا) خاوەنی مام حاجی یاسین حماچی بوو.
(حەمامی حاجی قادری) لە ناو بازاڕی قەسابان نزیک باتەی خاوەنی حاجی عەبدوڵڵا بوو.
(حەمام مۆدە) لە نزیک بازاڕی موبایل فرۆشەکان بەرانبەر شوێنی ئێستای مطعم تاجریان خاوەنی مشیر حمۆ قەساب بوو.
(حەمام عصری) لە گەرەکی عارەبان خاوەنی نووری حەمامچی بوو.
(گەرماوی/حمامی 11 ئازار) لە گەڕەکی
تعجیل
(حەمامی شیفا) هەبوو.[1]