مزگەفتی دێرە بروشە
مزگەفتێکی دێرینە، لە ساڵی 1263کۆچی لە #گەرەکی عارەبان# بنیاتنراوە... لەساڵی 1353 کۆچی، تێکدراوە و سەر لەنوێ لەسەر ئەرکی خوالێیخۆش بیت (کەلا مەحمود چەلەبی) لەژێر چاودیری (حاجی فەتاح شنۆیی) بە 160 دینار دروست کراوەتەوە، چونکە ڕۆژانەی کرێکار 40 فلس بوو، وەستاش 150 فلس، هەزاری کەرپووچیش بە 200 فلس بوو.
لە ساڵی 1985 ز بۆ جاری دووەم تێکدراوە لەسەر ئەرکی خوالێیخۆش بیت (موعتەسەم حاجی سەعید بەزاز) بە شێوەی مزگەفتەکانی تازە دروست کراوەتەوە (60000)دیناری لێ سەرفکراوە.
دەگووترێ کە، ئافرەتێکی ئایین پەروەری لەخوا ترس و ساماندار بە ناوی (ئامینە خان) لە #گەرەکی عارەبان#، ئەو مزگەفتەی دروست کردوە بۆ (مەلا محەمەدی دێرە بروشە) بۆ ئیمامەتی و وانە ووتنەوەی ئایینی ئیسلام.. گوندی پانگای ناوچەی #هەریر# بەلای #قەندیل#ەوە لەسەر دەمی #عوسمانیەکان# بە دێرە بروشە ناو دەبرا... مەلا محەمەدی دێرەبروشە کە لە ساڵی 1232کۆچی - 1812ز لە دایک بووە، خەلکی ئەو گوندە بوو، لەتەمەنی و لە تەمەنی 8 ساڵی بەرەو #هەولێر# هاتووە بۆ تەواو کردنی زانستی ئاینی ئیسلام لە ژێر دەستی (حاجی ئەفەندی خەیلانی).. مەڵا محەمەد خۆشنووس بووە و لە زمانی کوردی و فارسی و عەرەبی و تورکی دەستێکی باڵای هە بووە.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,525 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!