چايخەنەکانی جارانی هەولێر
نوسينی : شێرزاد شێخانی
سارانی زوو خەرکی هەولێر زۆربەی وەختی فەراغی خۆيان لەچايخانەکاندا بەسەر دەبرد. ئه و زەمان کافترياو باڕو مەيخانەی لێنەبو. هەبو نەبو چەند چايخانه و گازينۆيەک کە ببوە قيبلەی ڕۆژانەی خەرکەکە بەتايبەتيش گەنجانی شار.
ئه و چايخانانەش بێجگە لەوەی خەرکی لۆ وەخت کوشتن دەچوونێ، بەس لەواقيعدا دەورەکی زۆر گەورەشيان هەبوو لەژيانی سەقافيماندا. چونکی زۆربەی گەنجانی ئه و سەردەمە بە خۆيان و کۆشەک کتێبەوە ڕوويان تێدەکردو لەدەوری سۆبە دارەکانی ناو چايخانەکان خڕ دەبوونەوه و موناقەشاتی سەقافييان دەکرد لەسەر کتێبی نوسەرە ناودا ڕەکانی ئه و سەردەمە وەکی #تۆلستۆی# و #مەکسيم گۆرکی# و#تشيخۆف# و#سارتەر#و #ديکنز#و #ئەلبير کامۆ# و #فرانس کافکا# و #نيکوس کازانتزاکی# و #نەجيب مەحفوز# و #تەها حوسێن# وسەدان نوسەرو شاعيری گەورەی ئه و سەردەمە. دەوری سۆبەکانيش دەبووە مەڵبەندەکی ڕۆشنبيری، هەر حەزت دەکرد لەتەنيشت تەختەکەی ئه و موسەقەفانەوە دانيشی گێ لەقسەکانيان بگری..
زەمانی زووتريش ئه و چايخانانە هەندەکيان حەفلەی گۆرانيشيان لێدەکرا. لەبيرمە ساری 2005 لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام سەردانەکی بەغدام کرد لەوێ بووکە نازدارەکەی بەغدا گۆرانيبێژی هەرە ناوداری عيراقی خاتوو عەفيفە ئەسکەندەرم ديت و موقابەلەيەکی ڕۆژنامەوانيم لەگەری کرد و پرسياری ئەوەم لێکرد کە بەمنداری هاتبوە #هەولێر#ێ و لەچايخانەی حاجی مستيلی حەفلەکی ساز کردبوو. جوابی دامەوه و گۆتی : ئەوە ساری 1935 بوو هێشتا عومرم هەشت ساران بوو کە يەکەم حەفلەی گۆرانيم له و چايخانەی حاجی مستيلی شاری خۆتان #هەولێر # سازکردو بەوەوە ناوبانگم دەرکرد. يەکەم گۆرانيشم بەناوی (زەنوبە) بوو. ئه و سەردەمە بە عەفيفەيان دەگۆت (رەشاش دەمانچە) چونکی گۆرانييەکانی زۆر سەريع بوون. ئەوجا جيلی ئاڵتونی هەموويان لەبيريانە کە فيعلەن عەفيفە گۆرانی سەريعی دەگۆت وەکی (فلفل وبهار، يا عاقد الحاجبين، جاني الحلو لابس حلو صبحية العيد، يايمة انطيني الدربين، شايف خير ومستاهلها).
بەداخەوە وەکی هەر شتەکی جوانی #هەولێر# ئه و چايخانەيەش لەناوچوو. چايخانەی حاجی مستيلی دەکەتە جێی مەتعەم بورهانی ئێستا وەختی خۆی حەموودەم دوو ئينزباتی عەسکەری لەپێشی ڕادەوەستان، لەحەموو هەولێرێ بەس ئه و دوو ئينزباتە هەبوون ئەگەر بەوێدا نەرۆيشتبای فيراری عەسکەريش بای نەدەگييرای !.
نەختەک لەسەرەوەتريش چايخانەی عەبۆ هەبوو.. ئەمن بەخۆم موشتەری دائيمی بووم لەوێ.. ڕێزی پيشەوەيان لۆ پياوە ئەختيارەکان بوو کە دامەيان دەکرد. سەرەوەشی لۆ گەنجان بوو بلياردەکی لێ داندرابوو. ئەمەی لاعيبان ڕۆژانە لەوێ خڕ دەبووينەوه و ناوی خۆمان لەسەر سەبوورەکی سەر ديواری دەنوسی لۆ سڕڕەی بلياردی. بەخوای جاری وا هەبوو هەشت سەعات دادەنيشتين ئەوجا سڕڕەمان بەبەر دەکەت !.
چايخانەی سەيد سەليميش ئه و وەختی جێيەکەی برند بوو پێيان دەگۆت (معلق) يەکەک بوو لەچايخانە هەرە مەشهوورەکانی شارو خۆشترين چای هەبوو لەسەر کوڕڕەی ئەڕزی، ئێستاش ئامۆزام سەيد عيسا بەڕێوەی دەباتن، بەس جاران زۆر لەوەی ئێستا گەورەتر بوو، يەکەم تەلەفزيۆنيش مام سەيد سەليم لەچايخانەکەی دانا کە ئێواران جمەی دەهات.
#چايخانەی مەچکۆ#ش مەشهوور بوو ئێستاش هەر لەجێی خۆی مايتەوە. ئه و وەختی لەتەنيشت ئه و چايخانەوە ڕێزە دوکانەکيش هەبوون بەدەوری قەراتێ هی ئەحمەد ئەفەندی بوو کە يەکەم موتەسەريفی #هەولێر#ێ بوو، ئه و ڕێزە دوکانەش لەسارانی هەشتايەکان بە بەلاش و حەلاش ڕووخانديان، ئه و دوکانانە سيمايەکی جوانی دابووە شاری #هەولێر#ێ، بەران بەداخەوە خەرکەکی بێ ڕەحم و بێ سفەت ڕووخانديان و بووە کەلاوە !.
له و ڕێزە دوکانانەش يەکدوو چايخانەی لێبوو، وەکی چايخانەکەی تاقی بابا کە جێی عەسکەرو عارەبان بوو حەموودەم گۆرانيەکانی سەعدی الحلی لێدەدا، لەرۆژانی عاشوراش دەبووە شين وگريانی ڕۆزەخينەکانی #نەجەف# و #کەربەلا# بە موکەبيرەی گەورەوە. لەتەنيشت مەتبەعەکەی مامە #موکريان#يش چايخانەی مام هەينی بوو، دواييش لە نێزيک مەحکەمەی چايخانەی مام هاشمی.
بێجگە لەوانەش چايخەنەی حاجی کانەبی لە#خانەقا# بوو کە جێی قومارچييان بوو، #چايخانەی مام خەليل# لەناو #قەيسەری# کە دەيان ڕەسمی نازداری کەسايەتی #هەولێر#ی تێدا هەرواسرايە، #چايخانەی مام بايز#ی لە نێزيک ئەنجومەنی ئێستای وەزيران، کە لە #حکومەتی هەرێم#يش مەشهوورتره بوو، چونکی به هەندەک سايەقت بگۆتبايه بمبە ئەنجومەنی وەزيران نەيدەزانی، بەس بتگوتباێێ کن چايخانەی باييزی پێی دەگۆتێ : ئێ دەوا برێ مار خراپ !.
#چايخانەی کوردو عارەب#يش لە#تەيراوە#ی بوو کە ئێستاش مايە، چايخانەی کەوبازانيش وا بزانم لەگەڕەکی #تەعجيل#ی بوو، #چايخانەی قەراداران#يش مەشهوور بوو.
ئه و چايخانانە زۆر مەشهوور بوون ناويان دەرکردبوو وەکی ئوم کەلسوم وعەبدولحەليم وفەريد ئەتڕەشی ناويان هەبوو. تەبعەن بێ لەوانەش دەيان چايخانەی دی هەبوون لەهەموو گەڕەکەکی شار، بەس ئەوانە زۆر مەشهوورتر بوون لۆيە ئێشارەتم پێدان، داوای لێبووردنيش لەوانی دی دەکەم. ئيشاڵڵا لەحەلقەی دادێ باسی گازينۆيەکانيشتان لۆ دەکەم.. باقی وەلسەلام..[1]