نووسین و ئامادەکردنی: عادل محەمەد کەریم
کتێبی ناوازەی(ڕەهەندەکانی کەریم کابان)، کە لەلایەن مامۆستای بەڕێزو ئەکادیمیی و ئەزمونگەر (عادل محەمەد کەریم)ەوە نوسراوە؛ دەکەوێتە بەرد دیدو دەستی خوێنەرو توێژەرو میوزیکزان و میوزیکژەنانی کوردستان، ئێمە لە کاتێکدا بەڕێزێکی زۆرەوە لە هەوڵە هونەرییە ڕەسەنەکانی مامۆستای خۆشەویست مامۆستا کەریم کابان و هەوڵ و تەمەنی پڕ گەوهەری تیپی مۆسیقای سلێمانی؛ دەڕوانین، بەرهەمە نوسراوو توێژینەوەکانی مامۆستای ئازیزمان مامۆستا عادل بە تەواوکەری هەموو کایە هونەرییە باڵاکان و تۆمارکردنی میرات و سامان و بەرهەمی هونەریی کوردستان دەزانین، خۆشمان بەشاناز دەزانین کە وەک ئەرکێکی ژیاریی و شارستانێتیی و کەلتوریی و هونەریی خۆمان، وەک هەمیشە بە ئەرکی خۆمانمان زانیوە پشتیوانیی مادیی و مەعنەوی ئەم کارە شایستانەبین.
سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی بە خەمی پاراستنی جوانییەکان و چاککردنی خەوشەکانەوەن.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی [1]