وێنەگری بەتوانا ڕەفیقی وێنەگر وێنەیەکی جوانی #باخی گشتی# چرکاندوە لە ساڵی 1955ز
باخی گشتی دەکەوێتە سەرەتای #شەقامی سالم#، بەرامبەر هۆتێل #سلێمانی# پاڵاس لە ساڵی 1937 دروستکراوە، دێرینترین و دڵڕفێنترین باخچەیە لە شاری سلێمانی و پڕ سەوزاییە، بە پەیکەری(چوار ئەفسەرە قارەمانەکە) ڕازێنراوەتەوە، لە دەروازەکەیەوە پەیکەری کۆمەڵێک لە شاعیر و هونەرمەندان دانراوە، لەگەڵ ئەوەی هاوڵاتیانی زۆر ڕووی تێ دەکەن، شوێنی تایبەتیش بۆ یاریی منداڵان دروست کراوە.[1]