ئامادەکردن لەیلا بەرزنجی
نووسەر (ڕیچارد تێمپلەر) لە کتێبی یاساکانی ژیان لە یاسایی 34 دا دەڵێ : فێری پرسیار کردن ببە ؟ سەیر بکە، دەشێت حەزت لەوەڵام نەبێت، بەلایەنی کەم تۆ شتێک هەر فێر دەبیت و دەزانیت زۆرترین کێشەکانی جیهان لەچوارچێوەی گریمانەدا خۆیان بەرجەستە دەکەن، پرسیارکردن یارمەتیدەری ڕونکردنەوەی دۆخەکە دەبێت، پرسیار یارمەتی خەڵک دەدات بۆ ڕونکردنەوەی بیرۆکە پرسیارکردن کاتی بیرکردنەوەت پێدەبەخشێ، هەناسەیەکت پێدەبەخشێ زیاتر لەوەی بەسەریدا تێپەڕیت چونکە تۆ بیر دەکەیتەوە، هەندێک کاتیش دەبێت لەپرسیار کردن بوەستین لە خۆمان و کەسانی دیکە دەبێت بزانین کە ئێمە هەڵەین ئەمە ماوەیەکی دەوێت هەتا فێردەبێن هەموو مان هەڵەدەکەین، ئەوەی دەمەوێت تیشکی بخەمەسەر پرسیارکردنە هەتا بتوانین هەر لەباخچەوە هەتا دواقوناغی خوێندن منداڵ لەپرسیار کردن ڕابهێنین بۆ ئەوەی بتوانن پردی ترس وشەرم بڕوخێن لە جێگای ئەو ڕایەڵەی خۆشەویستی و ڕێزگرتن و کەسایەتیەکی بەهێزیان بۆ دروست بێت منداڵ هەر لە چواردەوریەوە بیرۆکەی پرسیار کردنی بۆ دروست دەبێت بەڵام بەهۆی پەروەردەکردن خێزان و کۆمەڵگا ئازاد نەکردنی لە پرسیارکردن و دەربڕینی بەهۆی ترسە و شەرمەوە ناتوانێت ناخی خۆی دەرببڕێ ئەوەی دەیەوێت بیگەیەنێ هەندێک جار لەقوناغەکانی خوێندن باخچەی ساوایان وەربگرین منداڵ دەکەوێتە چوارچیوەیەکەوە ناتوانێ پرسیاربکات دەترسێ بەجۆرێک کرانەوەی بۆ دروست نەبووە هەتا لەچواردەوری بگات کاتێک دێتە باخچە بەئومێدی گەرانەوەی بۆ ماڵەوە نەبونی کەشێکی گونجاو ئارامی پێببەخشێ تاسەی ماڵەوەی پڕبکاتەوە بەو هۆیەشەوە لەپرسیارکردن دادەبڕێ و نایەوێت تێبگا لەپاشان دوای تێپەڕبونی بۆ قوتابخانە هەمان شت دوبارەدەبێتەوە لەگەڵ خۆیدا دەیگوازێتەوە بە تێنەگەیشتنی لە بابەتی خوێندنی پرسیارنەکردن و تێنەگەیشتنی بدرکێنێ دەبێتەهۆی لاوازبونی ئاستی خوێندنی و دواکەوتنی لەکاتێکا کە پرسیاری ئاڕاستەدەکرێ ڕەنگە زۆر جار بە وەڵام دانەوەی ئەوپرسیارەی ئاراستەی کراوە گاڵتەپێکردن دروست ببێ بەوهۆیەشەوە منداڵ دورەپەرێز دەبێت هەم لەپرسیارکردن هەم لەوەڵام دانەوە، منداڵ ڕادێت لەسەر ئەوی کە گوێگرە لەکاتی تەواوبونی وانەی هەست بەنەمانی قورسای سەرشانەکانی دەکات لەپاش ئەوە ئەم دوورە پەرێزیە لەگەڵیا دەگوازێتەوە بۆ قوناغەکانی تری ژیانی هەتا ڕادەیەک تەواوپێگەیشتوەو کەسێکی کامڵە لەقوناغی زانکۆ و پەیمانگا دوچاری هەمان کێشە دەبێتەوە بەتایبەتی لەکاتی پێشکەشکردنی سیمینارێک لایەنی دەرونی تەواو نائارام دەبێت شڵەژان و ڕەنگ گۆڕان تەواو لەڕوخساریا بەدی دەکرێ، بۆ ڕێگرتن لەم شێوازە دەبێت منداڵەکان ڕابهێنین لەسەر دانانی پرسیار بۆ هاوڕێیانی بەچاودێری مامۆستا هاوکارییان بۆ ماوەیەکی کاتی بیانکەینە مامۆستا بەسەر یەکەوە بۆ ئەوەی هەست بەبونی خۆیان بکەن لەکاتی وەڵام دانەوەی بەگونجاو بۆ پرسیار دەبێت مامۆستا وشەی نەشیاو بەکارنەهێنێ بەشێوازێک خۆی دەربخات کە وەڵامەکە تەواوە و ڕونکردنەوەی تر پاڵپشتی تر بۆ وەڵامەکە لەوکاتەدا قوتابیەکە بۆ جاری دادێ باشتر ئامادەدەبێت زیاتر هەوڵدەدات. بەهۆی تاقی کردنەوەی ئەم شێوازە لەگەڵ قوتابیان لەنزیکەوە ئەوەم لەلاگەڵاڵەبوو کە قوتابی چێژێکی زیاتر لە شێوازە دەبێنێ.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2,036 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!