ناونیشانی پەرتووک: زمانی کوردی پێویستیی پاراستنی مەترسیی هەڵوەشانەوەی
نووسەر: عەلی حسێن
ئەم پەرتووکەی بەردەستت، دوای بینینی کۆڵێک وێرانکاریی زمانی و بە مەبەستی وریاییدان و بەرچاوڕوونکردنەوە نووسراوە و لە چوار بەش پێک هاتووە:
بەشی یەکەم چەند پێشەکییەکە بۆ کۆی باسەکان
بەشی دووەم باسی ئەو لایەنانە دەکات، لە پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی بەرپرسن، هەروەها کەمتەرخەمی و بێدەربەستیی هەموویان لە بەرانبەر زمانی کوردیدا دەخاتەڕوو
بەشی سێیەم کۆمەڵێک ڕێنوێنی و زانیاریی پێویستی بۆ نووسەران و قەڵەمبەدەستان لە خۆ گرتووە
بەشی چوارەمیش، لە مەترسییەکانی دووزمانی و دووئەلفبێیی دەدوێت.
پەرتووکەکە بە پاشکۆیەک کۆتایی دێت، ناوی بەشێکی دیار لە نووسەرانی جواننووس و خەمخۆری زمانی کوردیی تێدایە. [1] (ناوەندی ڕێنوێن)