پەروەردەو شوێنی گونجاوی قوتابیان باڵەخانەی قوتابخانەکان ئایە هەتا چ ڕادەیەک گونجاوە بۆ گۆشکردنی قوتابی ئەو کەم و کوڕیانە چین کەدەبێت پەروەردە هەنگاوی بۆ بنێت ئایە کەباس لەسیستەمی وڵاتان دەکەین کەشی قوتابخانەکانمان بەو ڕادەیە گونجاون ؟
#لەیلا بەرزنجی#
لەکتێبی قوتابخانەکانمان ڕوویان لەقیبلەنیە پرسیارێک ئاراستەی نوسەر (فایەق سعید) کراوە و بەڕێزیان سەبارەت گرفتی بینای قوتابخانەکان بەم شێوەیە دێتە گۆ بە گرفتی گەورە ناوی دەبات نەبوونی پۆل کەمی بینای قوتابخانە کارگەیشتۆتەئەوەی هەندێکجار 50قوتابی لەپۆلێکدا کۆببنەوە لەکاتێکا ئەو هەموو باڵەخانانە بە ئاسماندا دەچن بێ ئەوەی بەشێکی بەرچاویان قوتابخانەبن، وە ئەم فاکتەرە بەرلەهەموو کەسێک مامۆستای بێزارکردووە وەلەهەمان کاتدا ئەم گرفتە بۆتەهۆی ئەوەی قوتابی ماوەی سێ کاتژێر لەقوتابخانە بمێنێتەوە ئایە ئەوکاتە بەشی ئەوەدەکات زانیاری وەربگرێت، نووسەر کەمی بینای قوتابخانە بەگرفتی گرفتەکانی دادەنێت کاریگەری بەسەر مامۆستاو خوێنکاریش زۆرەو بەڕونی دیارە هەرچەندە ساڵانێکی زۆرە ئەم گرفتەمان هەیە نوسەر ئاماژەش بەوەدەکات کەوا هەوڵی جدی بۆ نەدراوە وەلێکۆڵینەوەی جدیمان لەسەر کاریگەری ئەم دیاردەیە نەکردوە وەهەوەها لە بابەتێک بەناونیشانی قوتابخانەی نوونەیی بەپێنووسی مامۆستا هاژە شێروانی بۆ گۆڤاری ژیار بڵاو بۆتەوەو تیایدا هاتوە نکۆڵی لەوە ناکرێت لەو سەردەمەی تەکنەلۆژیا وپێشکەوتنەخێراکان باڵا دەستیان هەیە ئەوا سەرجەم کەرتەخزمەتگوزاریەکانی وەک پەروەردە و فێرکردن تەندروستی و ڕێگاوبان کەوتونەتە بەردەم کەمی شاڵاوی گۆڕانکاری بۆیە ناکرێت بە مەنهەجو عەقڵی 60 لێی بڕوانین.لێرەدا بابەتێکی گرنگە پەیوەستە بە سەرجەم سەکتەرەکانی خزمەت گوزاری، دەمەوێت بۆچونی خۆم بخەمە پاڵ نووسەر کەوا ئەوەی گۆڕاوە کۆمەڵگایە، دەبێت هەمووتاکێک سود لەم گۆڕانە ببینێت بۆ خزمەتی ئامانجەکانی ئەگەر هاتوو بەو شێوەیە سودمان لەم پێشکەوتنە بینی ئەوا وڵات خۆی بەشێوەیەکی تەندروست بەڕێوە دەڕوات واتە بۆ خزمەتی هەمووکۆمەڵگایە،
هەنگاونان و کارکردن لەدنیای سەرمایەدای ئەمڕۆدا زۆربەزەقی ڕەنگی داوەتەوەو وەک هەموو وڵاتانو گەلانی دنیا ئیمەش ئاوات بۆ دەرکەوتنی ئەو خۆرەدەخوازین کەپانتای وڵاتمان بگرێتەوەو نەشو نمابکات بەهەموو سەکتەرەکاندا شۆڕبێتەوە لێرەدا پەنجەدەخەینەسەر پەروەردە چونکە پەروەردە بناغەی سەرکەوتنی هەر نەتەوەو میلەتێکە بەدڵنیای ئەم سەرکەوتنەش پێویستی بە هەوڵو کۆشش و سەرفکردن و تەرخانکردنی لایەنی مادیو مەعنەوی هەیە هەتا بتوانین بیگەیەنینە ئەو ئاستەی خەونی پێوەدەبینین، لێرەدا هەندێک لایەن هەیە کەپێویستە کاری لەسەر بکرێ ئەویش قوتابخانە بەجۆرێک بێت کەحەزو خولیای قوتابی بۆ خوێندن بچوڵێنێت ئارەزوی تیاتر دروست بکات لای قوتابی بۆ فێربوون بیناو کەل و پەل و تاقیگەو هۆڵی وەرزش و کۆبونەوەو کۆڕو سیمینارو چالاکیەکانی هونەری و هەموو ئەم پێویستیانە لەقوتابخانەکان بونیان نیە ئەگەر هەشبێت ئەو قوتابخانانە بەپەنجەکانی دەست دەژمێردرێن ئەوەی کەوا لەبەردەستە لە قوتابخانەکان هەتا چەندە گونجاو لەبارن بۆدروستکردنی ئایندەیەکی گەش بۆ قوتابیان، ئایە قوتابی وەک پێویست دەتوانێت کاتەکانی خۆی لەقوتابخانە سەرف بکات ئەو هەوڵ و خەونانەی ئایندەی ئەو بونیات دەبێن دەتوانێت لەکەشێکی گونجاوا بۆی بژی و هەنگاوی بۆ بنێت لێرەدا دەبێت بوەستین چونکە کەمی بینای قوتابخانە بەئاستەنگی یەکەمی دنیای پەروەردە دادەنرێ لەوڵاتمان کە نەیتوانیوە ئەو کەش و زەمینە بڕەخسێنێ بەبەراورد بەوڵاتە پێش کەوتوەکان گۆڕێنی کاتی دەوام لە کاتژێر 8بۆ2ودابینکردنی بەشی داینگە بۆ ئەوەی مامۆستایان کێشە منداڵی ساوایان نەبێت. ئەوکات دەتوانرێ کاربکێ بۆ باشترین لێرەدا پێویستە لەسەر دام و دەزگا پەیوەندی دارەکان و بەرپرسان ئەم کێشەیە بە هەند وەربگرن و کاری بۆ بکەن لە سەرەتای هاتنی پشووی هاوین وەهەروەها هەتا بتوانرێ پشکی شێر بەر کەرتی پەروەردەبکەوێ چونکە هەر لەپەروەردەوە بەشەکانی ترو سەکتەرەکانی تر پێدەگات هەر ئەو قوتابیەیە کە لەقۆناغەکانی بنەڕەتی یەوە هەنگاودەنێت بۆ گەیشتن بە داهاتوو ئەوداهاتوەی کە هەریەک لەخێزانەکانو کۆمەڵگا چاوەڕوانی دەکات بۆ یەدەبێت هەتا بکرێ کار بۆ نۆژەنکردنەوەو فراوانکردنی قوتابخانەکان بکرێ جا چ لەڕێگای کۆمپانیا کەرتی تایبەت بێت یاخوت حکومەت کاری بۆ بکات وەهەروەها لەگەڵ دروستکردنی بینایو باڵەخانەی گونجاو بۆ پەروەردەو فێرکردن کە هەموو پێویستیەکانی قوتابیان لەخۆبگرێ، هەتا درێژکردنەوەی ماوەی خوێندنو هەوڵدان بۆ نەهێشتنی دوودەوام لەقوتابخانەکان هەتا هەنوکەش کاتێک قوتابی لە قوتابخانە دەگەڕێتەو بۆ ماڵەوە دەڵێن بەربووین ئایە ئەم بەربوونە لە زەینی ئەو واتای چی دەگەیەنێت واتا قوتابخانە وەک زیندانیەک وایەبۆی کە تەواوی ئەو ماوەیەی لەوێ بەسەری بردوە ئازاد نەبوە چونکە کەشو ژینگەکەی بەو شێوەیە نەبوە کەئەو ویستویەتی یاخوت بەوشێوەیە نەبوە هەتا تامەزرۆی گەڕانەوەی بێت بۆقوتابخانە.
تێبیتی...
کتێبی قوتابخانەکانمان ڕوویان لەقیبلەنیە نووسەر (فایەق سعید/لا79_80).[1]