مەکتەبی
بەرید و برق و هاتفی دیبەگە
(مکتب البرید و البرق و الهاتف) بەڕەنگی سپی لەسەر عەردێکی سووری تابلۆی بەردەم پۆستەانەکەدا نووسرابوو...واتە نووسنکەی پۆستە و بروسکە و تەلەفۆن لە دیبەگە...
هەر لە زووە وە نووسینگەی پۆستە و بروسکە و تەلەفۆن لە دیبەگە دامەزراوە و مێژوویەکی درێژ و پڕ خزمەتی هەیە، ، ، لەدەرفەتێکدا بەدرێژی باسی دەکەم، ، ، پێشی باسکردنی من ئێوەش زۆرتان دەزانن، ، ، بیرەوەریتان بنووسن بۆ ئەوەی دەوڵەمەندبێ بەبەشداری ئێوە...ئەوڕۆ باسی یەکێک لەکاراکتەرە ماندوەکانی دەکەین...
حاجی ئەحمەد مام پیرداود ئەحمەد حاجی دیبەگەییە..
٭٭هەموو بەیانییەک بەجل و بەرگە تایبەتیەکەی کەمتر لەکیلۆمەترێک ڕێی دەکرد تا دەگەیشتە نووسینگەی پۆستە لە تەنیشت یانەی فەرمانبەران، ، ، و پایسکلەکەی ئامادە دەکردو جوعبەکەی لەسەر پاشکۆکەی چەسپ دەکرد و چاوەڕوانی یەکەم کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی هێڵی هەولێر-دیبەگە بوو بۆ ئەوەی پۆستەی ئەوڕۆژە وەرگرێ...دوای وەرگرتن و پشکنین و جوداکردنەوە بە ختمەکەی هەمووی مۆر دەکردو دەیخستنە جوعبەکەیەوە، ، دواتر خەریکی ئەو پۆستانەش بوو کە هاتبوون بنێردرێنە شارەکانی ترەوە بەهەمان شێوە وەردەگیران و پول و ختم دەکراو ئامادەی ناردن بوو و دەیخستنە زەرفێکی تایبەتی مۆر و شەمێکراو..
ئەوەی کوڕ و منداڵی لە خزمەتی عەسکەری و لەشاران بیخوێدبایە و کرێکاران لەبەغدا و جنوب خاوەن کاربوو بوون چاوەڕوانی نامە بوون، ، ، حاجی ئەحمەدیان دەبینی هۆپەکیان دەکرد بزانن نامەیان بۆ هاتیە..قوتابیان و گەنجان چاوەڕوانی گۆڤارەکانی الاخبار السوفیته و مجلة المجله ی ئەڵمانی و مجلەی الصین المصورة و مجەلەی کۆریای شیمالی و کتێب و نامیلکەی ووڵاتانیان دەکرد کە شارستانیەت و مەعالیمی ووڵاتانی تێدا نەشر کرابوون...بەوە کاک ئەحمەد دۆستایەتی و پەیوەندی باشی لەگەڵ هەمواندا هەبوو....پیاوێکی خۆش ڕەفتار و مەحبووب بوو دەست ئەمین بوو بۆ گەیاندنی ئەمانەتەکان و کورد پەروەرو پێشمەرگەش بوو...لەشۆڕشی کوردستانیشدا هەر خزمەتی دەزگای پۆستەی شۆڕشی کردوو لەو شاخانەدا پۆستەی دەهیناو دەبرد...ساڵانێکی زۆر خزمەتی دایەرەی پۆستەی دیبەگەی کرد و شوێنی لەکەندێناوە دیارە...دوا ساتەکانی کارەکەی لە پۆستەخانەی هەولێر تەواوکرد دوای ئەوەی لە 1988 دیبەگە تەرحیل کرا...دوای 2003 زوو زوو دەهاتەوە مەفتەن، ، ، ئەشقی خاک بوو، ، ، زوو وەسیەتی کرد دوای مردن لەدیبەگە بنێژرێت...
٭٭ تاقانەی باوکی بوو بۆیە لای ئەو و خەڵکیش هەرخۆشەویست بوو...ڕۆحێکی گەنانەی هەبوو، ، ، لەەڵ جوامێرو گەوراندا بەڕێز و حورمەت بوو...هەمیشە یاوەری باوکی بوو و مەترێک لەدوای ئەوە وە دەڕۆیشت....دروود لە ڕۆحی مام حاجی ئەحمەد...
٭٭٭٭ وێنەکەبە قەبارەی A4 لەسەر ئارت بەگەورەکراوی لەسر دیواری گەلەری(ڕسم خانە)ی ناوەندی فەرهەنگ و ئەرشیفی دیبەگە پارێزراوە.[1]