ئەبراهام ماسلۆ زانای دەرونناسی ئەمەریکی پێشنیاری ڕێگەیەکی پۆلێنکردنی پاڵنەرە مرۆییەکانی کردوەکەوا شایستەی ئەوەیە ئاماژەی پێبدەین ماسلۆ وەک خۆگونجاندن و هەڵکردن هەڵکردننێک لەگەڵ کەسانی سەر بەڕێبازوی پاڵنەرو پێویستیەکانو هاوسەنگییەوە شیمانەی ئەوەی کردووە کەدەتوانری بەشێوەی قوچەکی وێنای پاڵنەرەکان بکرێ لەبنکەی قوچکەکەدا پێویستیه فیسیۆلۆژیەکان و سەرەکیەکان هەن وەلەترۆپەکەشیدا پێویستیە بەرزە شایستەکان پێویستییەکانی سەلماندنی خود هەن ئەوپێویستیانەش لەچوارچێوەی پێویستیە سەرەتاییەکان بەدیار دەکەون کەماسلۆ بەپێویستیەکانی بێبەش یاخود تێر نەکراو ناودێر کردوە ، ئەوەی لێرەدا دمەوێت ئاشنای بکەم بەخوێنەران ئەو پێویستیانەکە کە لەترۆکی هەرەمی ماسلۆدا دانراوە و ئاماژەش بەوەدەکات ئەم پێویستیانە لەمنداڵ و هەرزەکارناتوانن بگەنە ئەم پلەیە چونکە بەتەواوەتی خودی خۆیان ناناسن ڕەنگە بتوانرێ قوتابخانە ئەم کارەیان بۆ ئاسان بکات، بەڵێ منداڵ کاتێک پێویستیەکانی تەواو پڕکرایەوەو قوناغەکانی ژیانی بەدروستی بەڕێکرد دەتوانرێ خودی خۆی بونیادبنێ و بونی خۆی و هیواو ئاواتەکانی بهێنێتەدی چونکە دەرگای بیرردنەوە هەنگاونانی واڵا دەبێت و بەجۆرێکی دی لەدنیا دەڕوانێ بەڵام ئەگەرهاتوو بیرکردنەوەمان لەم پێویستیەدا کۆبکەینەوە لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا ناتوانرێ ئەم دەرگایە لە قوتابخانەکان واڵابکرێ بۆ قوتابی بەهۆی پێشهاتەکانی منداڵ ئەوەندەی هۆگری ئەنتەرنێت و یاریە ئەلەکترۆنیەکان بووە کاتی نەماوە بۆ ناسینی خودی خۆی دنیای لەناو دەستەکانی کۆکردۆتەوە تاکەهیوای بۆ خوێندن و بەرنامەکانی ڕۆژانەی نەماوە بە نەخەوتنی شەو خەوتنی ڕۆژ هەموو بەرنامەکانی تێکدراوە لێرەدا بەهۆی بەکارهێنانی هەڵەو بەفیڕۆدانی کاتی خۆی لێون بووە نەک لەهەوڵی دۆزینەوەی خودی خۆیدابێت بەم شێوەیە دەگوازرێتەوە بۆ پلەو قوناغەکانی تری ژیانی هەتا قوناغی پێگەیشتنیش لاوەکان ناتوانن خودی خۆیان بدۆزنەوە لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا، کاتێک ئامانجێک نەبێت لەژیان ناتوانی هەنگاوبنێ وەک سەرلێشێواوێک دێت و دەچی کەسێکی بەکاربەر پێشکەش بەکۆمەڵگا دەکرێ و دەبێتە بارگرانی،
دەبێت هەریەکەو لەلای خۆیەوە هەوڵی دروستبونی ڕۆڵەکانی وڵاتبدات هەتا بتوانین دنیای بیرکردنەوەیان واڵابکەین جوانی و ناشرینیەکانی ژیانیان پێنیشان بدەین تەمەڵی و بێبەرنامەی لە بونیان دەربهێنێن هەریەکەو لەشوێن و کاری خۆیەوە ئەم هەنگاوە بنێت ئەگەرنا هەموو ڕۆڵەکانی وڵات ڕوو لەئیفلیج بونە بەبێ ئەوەی هەست بەم دەردەکوشندەیە بکرێ
تێبینی /
بۆ ئەم بابەتە سودم لەکتێبی
محمد فرحان قضاە، محمد عوضالترتوری٫ لەکتێبی اساسیات التربوي، ساڵی 2006لا 152