دۆڵی سماقولی لە بیستو شەش گوند پێک دێ، گەورەترین گوند، گوندی سماقولی گرتکە کە نزیکەی 1600 کەسی لێ دەژی.
دۆڵەکە بە دۆڵی ئەسحابانیش بەناوبانگە، خەلکەکەش پێیان دەگوترێ ئەسحابە کوژ، چونکە لە فتوحاتی ئیسلامی ئەسحابەیەکی یەکجار زۆری لێ کوژراوە..دوای 1370 ساڵ هەزاران گۆڕی ئەسحابەو زەردەشتی وەکو خۆی مابو، بەداخەوە بەو دواییە بە هۆی جادە و بەنداو و خانو دروستکردن زۆربەی گۆڕەکان نەمان..
دۆڵەکە کەوتۆتە نێوان دوو زنجیرە چیای ئاوەگرد و بەنەباوی.
لە دەربەندی گۆمەسپانەوە دەست پێ دەکا تا دەشتایی هۆرەمەرزان لە هیزۆپ.
دەربەندی گۆمەسپان بە هاوین فێنکترین شوێنی ناوچەکەیە (ناودەربەندەکە)، قسەیەک هەیە دەڵێ:(ئەگەر نەت توانی بچیە کوێستانێ، بچۆ دەربەندی گۆمەسپانێ).
(هۆرەمەرزان) یش لەوسەری دۆڵەکە، دەشتاییەکی وشک و بێ دارە، بە کەسێک کە زۆر شەپڕێو بێ دەڵێن (دەڵێی لە هۆرەمەرزانێ ڕوتکراوە)..
هۆرە مەرزان هەمیشە زەمانی زوو شوێنی یاخی و جەردە بوە، خەڵکیان لێ ڕوت کردوە..
تەبەری دەگێڕێتەوە دەڵێ : لەشکری ئیسلامی بە سەرکردایەتی عەبدوللای برای عائیشە، هێرش بۆ #هەولێر# و هەرمۆتە دێنن و زەردەشتیەکانی کۆیە و هەرمۆتە شەڕێکی سەختیان لەگەل دەکەن، تا دەگاتە ئەوەی لە بن قەڵای هەرمۆتە عەبدوللای کوڕی عومەری خەتتاب لەگەڵ سەرلەشکری زەردەشتیەکان بە ناوی (جاروس)شەڕە جنێو دەکەن..
پاشان زەردەشتیەکان دەچنە سەر چیای ئاوەگرد و لەوێوە شەڕێکی سەخت لەگەڵ ئیسلامەکان دەکەن و بە هەزارانیان لێ دەکوژن..
مام ئازادی سماقولی