بەڕێز #لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئاگادارکراوەتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی8ی2021، چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی بانگهێشتکراون بۆ دەباشان و پێیان ڕاگەیاندوون کە گوایە ڕێککەوتنێک کراوە لە نێوان بەڕێزان هاوسەرۆکانی یەکێتیی، بۆ ئەوەی بەڕێز لاهور شێخ جەنگی بۆ ماوەیەکی کاتی بچێتە دەرەوەی وڵات.
لێرەوە بەڕێز هاوسەرۆک لاهور شێخ جەنگی هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی بەگشتی، بە تایبەت ئەوانەی بە بیانووی جیاواز بانگکرابوون ئاگادار دەکاتەوە، کە بەڕێزیان دوور و نزیک ئاگاداری سەرلەبەری ئەو خاڵانە نییە کە خراوەتە بەردەمیان و دوورن لە ڕاستییەوە، بە هیچ شێوەیەک ڕێککەوتنی لەم جۆرە نەکراوە و ناشکرێت.
هەر لێرەوە بە ئەندامان و کاردر و لایەنگران و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ڕادەگەیەنین، کە بەڕێز لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، داوایکردووە بۆ هەر بابەتێک کە بیانەوێت باسی لێوەبکەن دەبێت لە ڕێگەی کۆبوونەوەی ڕەسمیی ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە بێت، کە بەرزترین ئۆرگانی حزبییە.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی هاوسەرۆک لاهور شێخ جەنگی