وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی له کوردستان، سالی 1982ی زایینی له گوندی هەلەج لە مەرگەوەری ڕۆژهەلات لەسەر گلکۆی پیرۆزی بارزانی نەمر، گەورەپیاوانی کورد لە ڕاستەوە: مامۆستا هێمن، شەهید فرەنسۆ هەریری و مامۆستا هەژار، ڕووحی بەرزیان شاد و یادیان پیرۆز بێ، شایانی ئاماژەیه کە وێنەکەیش بە کامێرای شەهید دەسکۆ محمد عەلی گیراوە کە لە بۆردومانی دووەمی ئۆردوگای زێوەی مەرگەوەری بە فرۆکەکانی ڕژێمی سەدام شەهید بوو، ڕووحی بەرزیان شاد و یادیان پیرۆز بێ، نامرن ئەوانە وا له دڵی میللەتا ئەژین[1]