ناوی تەواو موستەفا سەیدمینە مستەفایە، ساڵی 1963 له ناحیەی# سەنگەسەر#ی سەر بە قەزای #پشدەر# لە پارێزگای #سلێمانی# لەدایکبووە.
ساڵی 1989 بەشی کوردیی کۆلێجی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدینی تەواوکردووە.
ساڵی 1992 لە ئامادەیی سەنگەسەر بە مامۆستا دامەزراوە.
ساڵی 2006 ماجستێری لە ئەدەبی کوردیدا بەدەستهێناوه لە زانکۆی سلێمانی.
ساڵی 2007 لە بەشی کوردیی کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی ڕاپەڕین لە #قەڵادزێ# بۆتە مامۆستا.
نووسەری سروودی زانکۆی ڕاپەڕینە، کە لە دوای دامەزرانی زانکۆی ڕاپەرین، لە پێشبڕکێی سروودەکانی زانکۆی ڕاپەڕیندا، وەک باشترین سروود بۆ زانکۆکە دیاریکراوە.
$بەرهەمە چاپکراوەکانی$
1.تیراوەی بەڕەڵایی.
2.خۆشییەکانی ڕووح.
3.کامەیان: مارکسیزم یان ئیسلام؟.
4.سامان و حوکومڕانیی لە ئیسلامدا.
5.عوسمانییەکان: بە هاوبەشی لەگەڵ نەریمان خۆشناو.
6.ئینگلیزیی گشتگیر: بە هاوبەشی لەگەڵ نەریمان خۆشناو.
7.پایەی وەفایی-لەناو شاعیرانی سەدەی نۆزدەهەمی کرمانجی خواروودا-.
8.هونەرە ئیسلامییەکان.
9.فەرهەنگی قورئان.
10.پەرژین–فەرهەنگێکی کوردی کوردییە تایبەتە بە وشەکانی دێهاتی پشدەر.
11.سەرەنجام بەختەوەریم دۆزییەوە: وەرگێڕان