ناونیشانی پەرتووک: سەرەنجام بەختەوەریم دۆزییەوە
نووسەر: دکتۆر عائیز ئەلقەرەنی
وەرگێڕ: #مستەفای سەید مینە#
نووسەری پەرتووکەکە خاوەنی چەندین پەرتووکی بەسوود و بەناوبانگە و زۆربەی پەرتووکەکانی وەرگێڕراونە سەر زۆربەی زمانەکان، لەم پەرتووکەشدا تیشک دەخاتە سەر چەند هۆکارێک بۆ بەختەوەربوونی مرۆڤ.
ڕازو نهێنی بەختەوەری لەم پەرتووکەدا کۆمەڵێک کوورتە چیرۆکی ڕاستەقینەن لەگەڵ چەند کوورتە باسێکی کاریگەر کە هەڵێنجراوی قورئانی پیرۆزن.
ئێمەی مرۆڤ کە پێکهاتەمان جەستە و ڕوحە دەبێت تەوازوون لەنێوانی ئەم دووانەدا بپارێزین بەتەنیا خزمەتی جەستە نەکەین یان هەر بەتەنیا خزمەتی ڕوح نەکەین هەر بۆیە سەرەنجامی بەختەوەری مرۆڤ لەوەدایە کە لە خزمەت دینی خودای خۆی دابێت و سنووری خودای خۆی نەبەزێنێت، و بۆ ژیانی دونیاش دەستوبرد بکات و چاولەدەست نەبێت، بەڵام بۆ گەیشتن بە پارە و سەروەت و سامان پەنا نەباتە بەر کاری حەرام.
لەم پەرتووکەدا کۆی گشتی باسەکان لەچوارچێوەی ئەم بابەتانە دەخولێنەوە کات تەرخان کردن بۆ قورئان لەبەر کردن و قورئان خوێندن، کردنی نوێژەکان لە کاتی خۆیدا، زیکر کردنی زۆر، دوورکەوتنەوە لەو شتانەی کە پەیوەندیان بە ئێمەوە نییە، یارمەتیی دانی کەسانی تر، تەمبەڵی نەکردن و جوڵەی زۆر، ئەمانە هۆکاری بەختەوەرین و مرۆڤ پێیان سەرفراز دەبێت.
وەرگێڕی پەرتووکەکەش مامۆستا مستەفا کە زامان زانێکی بلیمەت و وەرگێڕێکی کارامەیە بەشێوەزاری پشدەر وەرگێڕانی بۆ پەرتووکەکە کردووە و چێژێکی تری داوە بە پەرتووکەکە.