کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,620
وێنە
  123,876
پەرتووک PDF
  22,078
فایلی پەیوەندیدار
  125,580
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کاتێک چەرچڵ داوای کرد شیعرێکی مەلای جزیری بۆ وەربگێڕن
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
کاتێک چەرچڵ داوای کرد شیعرێکی مەلای جزیری بۆ وەربگێڕن
کاتێک چەرچڵ داوای کرد شیعرێکی مەلای جزیری بۆ وەربگێڕن
کاتێک چەرچڵ داوای کرد شیعرێکی مەلای جزیری بۆ وەربگێڕن
بەکر شوانی [1]

کتێبی بیرەوەرییەکانمی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی تیرۆرکراوی کورد موسا عەنتەر (1920-1992) لێوانلێوە لە ڕووداوی مێژوویی و سەربووردەی ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە کوردەکانی سەدەی بیستەم و هەندێک کەسایەتیی تورک و بیانی کە پەیوەندیان بە کورد و دۆزەکەیەوە هەبووە. یەکێک لەو ڕووداوانە بەسەرهاتی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ونستن چەرچڵ و سەرۆک کۆماری تورکیا عیسمەت ئینوینووە.
موسا عەنتەر ساڵی 1956 لە بەیئۆغڵوی ئیستانبوڵ ڕێستۆرانت/کانتینێکی گەورە و بەناوبانگی دەبێت و هەر خۆیشی بەڕێوەی دەبات. ڕۆژێک تەماشا دەکات وا دوو پیاوی بەتەمەن بەرەو ڕێستۆرانتەکەی ئەم دێن. ئەمیش لە دوورەوە هەردووکیان دەناسێتەوە؛ یەکێکیان پرۆفیسۆر تاهیر تانەرە کە لە کۆلێژی یاسای زانکۆی ئیستانبوڵ مامۆستای موسا عەنتەر بووە و ئەویتریشیان وەزیری پێشووتری دەرەوە نوعمان مەنەمەنجیئۆغڵووە.
ئەم جووتە هەفتەی چەند جارێک دێن بۆ لای موسا عەنتەر و ئەمیش خزمەتێکی جوانیان دەکات. دوای ئەوەی ڕایەڵەی متمانە لە نێوانیاندا پەیدا دەبێت، ڕۆژێک مەنەمەنجیئۆغڵو ئەم بەسەرهاتە بۆ موسا عەنتەر دەگێڕێتەوە:
هاوینی ساڵی 1943 و لە گەرمی شەڕی دووەمی جیهاندا سەرۆکی ئەمریکا ڕۆزڤێلت و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا چەرچڵ، ئینوینوو و منیان بانگهێشت کرد بۆ قاهیرە بۆ ئەوەی قایلمان بکەن ئێمەش بچینە شەڕەوە. ئینوینوو دڵی پێوە نەبوو تورکیا لە شەڕدا بەشدار بێت. ئەو داوای دەکرد هاوپەمانان سوپای تورک پڕ چەک بکەن و ئەوسا داوای شەڕی لێ بکەن. بەڵام نە چەرچڵ و نە ڕۆزڤێلت باوەڕیان بە تورک نەبوو، چونکە ترسی ئەوەیان هەبوو دوای پڕ چەککردنمان بچینە پاڵ ئەڵمانیا. کاتێک زانیان ئینوینوو مل نادات، هەردووکیان ویستیان بە پرسی کورد چاوترسێنمان بکەن. چەرچڵ ڕووی لە ئینوینوو کرد و لەپڕ لێی پرسی: پاشا، تۆ کوردی دەزانیت؟ ئینوینوو سەری لێ شێوا و نەیزانی چی بڵێت. تاوێک چاوەڕێم کرد و ئەو هەر هیچی نەگوت. ئەمجار من هاتمە نێوانەوە و گوتم: ئەکسیلێنس، ئێمە کوردی نازانین. لای ئێمە کوردی ئاخێو نییە و زمانیکی لەو جۆرەش بوونی نییە. توومەز چەرچڵ گرووپێک ڕۆژهەڵاتناس و پسپۆری زمانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لەگەڵ خۆی هێنابوو. لە یەکێک لەوانەی پرسی: مستەر، وایە؟ زمانێک نییە بەناوی زمانی کوردی؟ کابرا دیار بوو پێشتر خۆی ئامادە کردبوو، یەکسەر هەستایە سەرپێ و گوتی: چۆن شتی وا دەبێت گەورەم! زمانێکی کوردیی خاوەن ئەدەبیاتێکی زۆر دەوڵەمەند هەیە. ئەگەر مەیلتان لێ بێت، دەتوانم شیعرێک لە دیوانی مەلایێ جزیری بخوێنمەوە. ئێمە تا ئەو کاتە ناوی ئەو شاعیرەمان نەبیستبوو. چەرچڵ گوتی: بیخوێنەوە! کابرا شیعرێکی خوێندەوە کە ئێمە لێی تێ نەگەیشتین، بەڵام زمانێک بوو نزیک لە فارسی و ئاهەنگ و میلۆدییەکی فرە نایابی هەبوو. کابرا گوتی ئەو شیعرە کوردییە. چەرچڵ گوتی: ئەو شیعرەمان بۆ بنووسەوە! کابرا شیعرەکەی لەسەر کاغەزێک نووسی. چەرچڵ گوتی: وەری بگێڕە سەر ئینگلیزی! ئەمجار داوای کرد وەربگێڕدرێتە سەر زمانی فەرەنسی و ئەو فەرمانەیشی بەجێ هێندرا. دواجار دەستووری دا شیعرەکە وەرگێڕدرایە سەر زمانی تورکیش. پاشان بە منی گوت: مسیۆ، تۆش وەرە بڕوانە! با بزانین ئەم تێکستە لەم سێ زمانەدا ناچار بوو بۆ گوزارە لەخۆکردن چەند وشەی بیانی بەکار بهێنێت؟ دەقە فەرەنسییەکەی شیعرەکەی جزیری، جگە لە وشەی فەرەنسی، هیچ وشەیەکی تری بیانی تێدا نەبوو. لە دەقە ئینگلیزییەکەدا سێ و چوار وشەی بەڕەچەڵەک لاتینی هەبوو. لە شیعرە کوردییەکەشدا چوار-پێنج وشەی عەرەبی هەبوو. بەڵام کاتێک هاتینە سەر دەقە تورکییەکە، جگە لە (در) و (ئیلە)، یەک وشەی تورکی تێدا نەمابوو. هەندێک لە وشەکانی دەقە تورکییەکە فارسی و بڕێکیان عەرەبی و ئەوانی تریشیان لە زمانە ئەوروپایییەکانەوە وەرگیرابوون. چەرچڵ هەر چوار لاپەڕەکەی خستە پێش ئێمەیش و بە ئاماژەیەک کە واتای شەرم لە خۆتان ناکەن!ی دەگەیاند، گوتی: فەرموون بەڕێزینە، دەوڵەمەندیی ئەو زمانی کوردییە ببینن کە زمانی زگماکی بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی وڵاتەکەتانە و ئێوە نکۆڵی لە هەبوونی دەکەن! من بە درێژایی سەردەمی مانەوەم لە پۆستی وەزارەتی دەرەوەدا ڕۆژێکی ترم بیر ناکەوێتەوە هێندەی ئەو ڕۆژە تیایدا تەنگاو بووبم.
عیسمەت ئینوینوو (1884-1973): لە 1923 تا 1937 سەرۆک وەزیران و لە 1938 تا 1950 سەرۆک کۆماری تورکیا بوو.
نوعمان مەنەمەنجیئۆغڵو (1891-1958): دیپلۆماتێکی ناسراوی تورک بوو، لە 1942 تا 1944 وەزیری دەرەوە بوو.

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,956 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | بەکر شوانی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: بەڵگەنامەیی
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 16-09-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 16-09-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 31-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,956 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.239 KB 31-07-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
فایلی وێنە 1.0.1226 KB 16-09-2021 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!