ناو: دیار
ناوی باوک: سەعدی عەلی
ساڵی لەدایکبوون: #01-01-2002#
$ژیاننامە$
من ناوم دیار سەعدی عەلی تۆربەییە و لە دایکبووی 01-01-2002 لە شاری #سلێمانی# چاوم بە دونیا هەڵهێناوە و دانیشتووی شارەدێی #چوارقوڕنە#م سەر بە شارۆچکەی #ڕانیە#، خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەری
ڕاپەڕیینم لە قۆناغی پێنجەمم بەشی پڕۆگرام جگە لە بواری ئایتی – زانیاریی تەکنەلۆژیا، خولیای فێربوونی زمان و زیاتر گەشەپێدانی مرۆیی هاندانم هەیە، کە ماوەی 4 ساڵ دەبێت من خوێنەری پەرتووکەکانی سەبارەت بە گەشەپێدانی مرۆیی و بینەری ڤیدیۆ و سیمینارەکانی بواری گەشەپێدانی مرۆییم. هەروەها پەرتووکێکم سەبارەت بە فێرکار یی زمانی ئینگلیزیی بە ناوی بە ئینگلیزیی بیربکەرەوە، خێراتر قسەبکە هەیە، کە مانگێک پێش دەستپێکردنی نوسینی ئەم پەرتووکە کەوتە بازاڕەکانەوە.
هەروەها لە پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاوکرایەوە. خوێنەرەکان هەتا ڕادەیەکی زۆر باش پەرتووکەکەمیان بە دڵ بووە و بە ڕێژەیەکی باش سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، سوپاس بۆ خودا. جگە لە بواری نوسین و زانیاریی تەکنەلۆژی خاوەنی 3 بڕوانامەی زمانی ئینگلیزییم، کە لە مانەی خوارەوە پێکهاتوون:
1- بڕوانامەی سیستەمی فەیس – تو – فەیس ئاستی چوارەم
2- بڕوانامەی سیستەمی فەیس – تو – فەیس ئاستی پێنجەم
3- بڕوانامەی سیستەمی ئینتەرچەینج – زانکۆی ئەمریکیی - عێراق – سلێمانیی
بە هەر یەک لە زمانەکانی کوردیی، ئینگلیزیی، ئیسپانیی توانای قسەکردنم هەیە هەروەها لە ساڵی 2021 توانیم خەڵاتی چوارەم لاوترین نووسەری هەرێمی کوردستان ببەمەوە.[1]