لەسەر ڕاسپاردەی بە ڕێز قوباد تاڵە بانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،
ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێکهێنرا لەدەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسی پاراستن و زانياری - زانياری و بە ڕێوبە ڕایە تی ئاسایشی پاريزگای #سلێمانی# و بە ڕێوبە ڕایە تی گشتی دژه تيرور و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بەمەبەستی لێکۆڵینە وە و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی دوو کردەوەکەی دوو ڕۆژی ڕابردوو. پاش چڕ کردنە وە ی هە وڵە کان، توانرا لەماوەی کەمتر له 24 کاتژميردا پیلانە کە ئاشکرا بکرێت و تاوانباری سە ڕە کی ئەو دوو کردەوەیە دەستگیر بکرێت دوو کردەوەکەش،
_یەکە ميان ڕۆژی 16ی ئەیلول ڕوویدا و تێیدا کە سێک بریندار بوو.
_دووە میان ڕۆژی 17ی ئەیلول ڕوویدا و تێیدا کە سێک تیرۆر کرا.
تۆمەتبارە کە ش ڕاپێچی دادگا کرا تاوە کو سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.
لێرە وە بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کەسلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار وهاوڵاتییانیش پارێزراوە.
-دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسی پاراستن و زانياری - زانياری.
-بە ڕێوبە ڕایە تی ئاسایشی پاريزگای سلێمانی.
-بە ڕێوبە ڕایە تی گشتی دژه تيرور.
-بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی.
18ی ئە یلولی 2021