یاری کردن گرینگە بۆ منداڵ ئەریستۆ دەڵێت:بایەخ بەمنداڵ بدرێ پێش ئامادەبوونی ئەوش لەڕێگای هەبوونی هاوکاری گونجاندن لەنێوان ژن و مێردا وەهەروەها ئاماژەش بەوە دەکات منداڵ هەتاوەکو5ساڵ لەتەمەنی پێویستە لەژێر چاودێری دایک و باب دابێت یاری کردن لایەنێکی گرنگە لەژیانی منداڵ، ئەریستۆ ئەم لایەنە بەپێویست دەزانێت بە مەرجێک زێدەڕەوی تێدا نەکرێ.
منداڵ کاتێک هەست بەئاودانی و ئارامی دەکات کەدایک و باوک گرنگی پێبدەن کاتی بۆ تەرخان بکەن و گوێ لە ویست و بۆ چونەکانی بگرن هەرکاتێ منداڵ ئەمانی بۆ درووست بوو باوەڕو متمانەی بە خۆی و هەڵسوکەوتەکانی دەبێت لەداوای تێپەڕاندی ئەوکاتەی کەدیاری کراوە دەتوانرێ بەشێوەیەکی زۆر ئاسایی بەرەو باخچەی ساوایان هەنگاو بنێ و پەرۆشی کردنەوەی ودەرگاکانی ژیانی بێت بە ڕووی داهاتویدا، بە پێچەوانەشەوە هەرکات منداڵ ترس و دوودڵی هەبوو پەنادەباتە بەر ڕاست نەوتن وهەڵبەستنی وێنەی ناشرین لەسەر هاوڕێ و دادەکانی و مامۆستاکانی هەتا بتوانی خۆی بەدوور بگرێ لەچونی بۆ باخچەی ساوایان چونکە بەشوێنێکی بێزارکەر دایدەنێ و هاوڕی و یاریەکانی لەبیردەکات پەرۆشی کردنەوەی ئەودەرگایە نییە بەڕووی خۆیدابیکاتەوە.
لەڕۆژگاری ئەمڕۆمان منداڵەکانمان هەر لەیەکەم ساتی هەنگاونانیان ئاشنایان دەکەین بەمۆبایل و تیڤیەکان بەبوونی بەرنامەی نامنداڵان و دورکەوتنەوەیان لەگەڵ هاوتەمەن و یاری کردن ئاشنایان دەکەین بەیاریەک کەزۆر ترسناکترە لەو یاریانەی کە بەجەستە بەهێز دەکەن دایکان بەتایبەتی بۆ تێک نەدانی کارەکانی و بەڕێکردنی کاتێ منداڵ دەکاتە قوربانی بەبێ ئەوەی هەستی پێبکات وەک دەبینین ئەوە لەمڕۆدا تێدەپەڕێت وایکردووە جێگای دایک و باوک لەق بکات چونکە ئەوەنەی پەرۆشی بۆ یاریە ئەلەکترۆنی و تیڤیەکان هەیە پەرۆشی وهیچی ترنییە،
منداڵ وایلیهاتووە لەنەبوونی دایکی ڕابهێنرێ بە ڕادەست کردنی مۆبایلیک بۆی بەشێوەیەک ئەگەر هەڵبژاردنی بۆ بکرێ لەنێوان دایکو مۆبایل بەبێ دوودڵی مۆبایل هەڵدەبژێرێ چونکە ئەو خۆشیەی لەمۆبایل دەیبینی لە دایکی نایبینی ئەو کاتەی مۆبایل بۆی پڕدەکاتەوە ئەو ئامادەی بەخشینی ئەوکاتەنیە وەک دەبینین منداڵ لەسەردەمی ئەمڕۆدا وەک ڕۆبۆت ڕەفتاردەکات دورە پەرێزە بێ هەستە قسەناکات دابڕاوە لە جیهانی چواردەوری کاتێک داوای شتێکی لێدەکەی نازانێت چیت وتوە چونکە بەدڵ لەگەڵت نییە، ئەمە کارەساتە پێویستە لەسەردایک و باوک کات تەرخان بکەن بۆ، منداڵ وردەوردە دوریان بخەنەوە لەمۆبایل و ئەنتەرنێت و ڕاگەیاندنەکان هەتا تێکەڵ بەدنیای خۆتانی بکەن وەلەهەمان کاتدا ئاشتایان بکەنەوە بەدەوروبەر چونکە مەترسی گەورە ڕوبەڕویان دەبێتەوە لەداهاتویەکی نزیکدا،
تێبینی/بۆ نووسینی ئەم بابەتە سوودم بابەتی نووسەر سەباح ئارام لە پەڕتووکی جیهانی پەروەردە چاپی یەکەم بینیوە
نووسەر: #لەیلا بەرزنجی#[1]