ناڕەزایی بۆ دووبارە دانانەوەی سەربازگە لە گوندی تۆپزاوای #کەرکووک#
هەموومان هەوڵبدین (سەربازگەی تۆپزاوا) شوێنی کۆکردنەوەی ئەنفالکراوان, ئۆشفیتزی ئەنفالکراوان بکرێتە مۆنۆمێنت نەک سەربازگە.
ماوەیەکە سوپای عێراق، سەرقاڵی دانانەوەی سەربازگەیە لە گوندی تۆپزاوا لە سنووری پارێزگای کەرکووک، لە هەمان سەربازگەی (تۆپزاوا)ی پێشوو، کە دەیان هەزار ڕۆڵەی کورد لە پرۆسەی ئەنفالدا تێدا کۆکرایەوەو پاشان لە گۆڕی بە کۆمەڵدا زیندەبەچاڵکران. سەڕبازگەی تۆبزاوە، هێمای دەڕندەیی ڕژێمی بەعسی فاشیست بووە. هەر شوێن و جێگەیەکی ئەو سەربازگەیە، چیرۆکێکی تراژیدیای ئەنفال و بەڵگەی ئەو تاوانە دەڕەندەیەیە کە دەرهەق بە گەلی کورد ئەنجامدرا دەگێڕێتەوە. ئەم هەوڵەی سوپای عێراق، پێشێلکارییەکی زەقی بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە دۆسیەی ئەنفالە، کە تێیدا بڕیاری قەرەبوکردنەوەی مەعنەوی قوربانیانی دەرکردووەو پاراستنی ئەو سەربازگەیەش لە چوارچێوەی ئەو قەربووە مەعنەوییەدا دێت، کە یادەوەرییەکانی تاوانەکەی هەڵگرتووەو دەبوایە هەر لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوانی تێدا دروست بکرابایە. ئەگەرچی لە ڕابردوودا سەدان جار داوای بە مۆزەخانەکردنی ئەو سەربازگەیە کراوە، وەک مۆزەخانەیەکی قوربانیانی ئەنفال... وەلی مەخابن نە دەسەڵاتی عێراق و نە حکومەتی هەرێم، بە تەنگ ئەم داواکارییەوە نەهاتوونە. ئێمە لە ڕێکخراوەکانی بواری جینۆسایدو ئەو کەسایەتیانەی لەم بوارە کاردەکەن، وێرای سەرکۆنەکردنی هەوڵەکانی سوپای عێراق داوای ڕاگرتنی ئەو هەوڵە دەکەین بۆ دووبارە بە سەربازگەکردنی شوێنی ئەنفال کردنی گەلی کوردستان کە وەک پەڵەیەکی ڕەشی مێژووی دیکتاتۆری بەعسە بۆ لە بیرنەکردن و دووبارە نەبونەوەو پاراستنی شوێنەکە وەک مۆنۆمێنت و بەبیرهێنانەوەی تاوانەکان بۆ نەوەکانی داهاتوو لە (سەربازگەی تۆپزاوا). هاوکات بێدەنگی حکومەتی هەرێم و پارت و لایەنە سیاسیە کوردییەکان لەمەڕ ئەو بابەتە سەرکۆنە دەکەین و داوا دەکەین شوێنی ئەنفالکراوان بپارێزرێت و گرنگی پێبدرێت بۆ بەزیندویی هێشتنەوەی یادەوەری ئازیزانمان نەک دووبارە بکرێتە سەربازگە، کە دەبێتە هۆی کولاندنەوەی برینەکانی قوربانیان و هێمایەکە بۆ بەردەوام بوونی ئەنفال. لە کۆتایی جەخت دەکەینەوە دوبارە دانانەوەی سەربازگە لە تۆپزاوا پێشێلکارییە بەرامبەر بە مافی کەسوکاری قوربانیان و پێشێلکردنی زەقی قەرەبووکردنەوەی مەعنەوییە و بەرپرسیارێتی یاسایی و مێژوویی و ئەخلاقی دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی عێراق، چونکە کەیسی ئەنفال لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقی بڕیاری جینۆسایدی وەرگرتووە.
ناوەکان:
1- ڕێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید-KWG
2-رێکخراوی گەشە پێدانی مافی مرۆڤ
3-عارف قوربانی لێکۆلەر لە بواری ئەنفال
4-رێکخراوی ئەنفالەکانی کوردستان
5-رێکخراوی چاودێری کوردۆساید-چاک کوردستان
6-رێکخراوی چیرۆکەکانی ئەنفال
7-تۆڕی ڕێکخراوە کوردستانیییەکان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی -koncicc
8-رێکخراوی هەڵمەتی دادپەروەری ojc-
9-رێکخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالکراوان
10-رێکخراوی دادپەروەری و ئاشتی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ
11-رێکخراوی چاودێری کوردۆساید-چاک
12-رێکخراوی باران بۆ پرسی ئەنفال
13-ناوەندی داکۆکی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆسایدکراوان
14-تۆڕی ئایکان کوردستان – ikn
15-رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کۆکوژ لە کوردستان – oawmd-
16-هێمن حەسیب چالاکوانی بواری جینۆساید
17-عادیل حاجی محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی داکۆکی لە ئەنفالکراوان
18-کۆمەڵەی داکۆکی له پرسی ئەنفال
19-رێکخراوی جیهانێکی بێ چەکی کیمیاوی و بایۆلۆجی
20-هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە کوردستان
21-کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی #هەڵەبجە#
22-حیکمەت فایەق عارف چالاکوانی بواری جینۆسایدو چەکی کیمیاوی و کۆکوژ
23-رێبوار ڕەمەزان بارزانی نووسەرو چالاکوانی بواری جینۆساید
24-دکتۆر فاتیح سەنگاوی نووسەرو توێژەر لەبواری پرسی ئەنفال
25-شوان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق
26-عەدالەت عومەر نووسەرو لێکۆڵەری بواری جینۆساید
27-ئیدریس عەبدوڵا نووسەرو توێژەری بواری ئەنفال
28-عەلی بەندی نووسەرو لێکۆڵەری بواری ئەنفال
29-رێکخراوی پارێزەران و ڕاوێژی یاسایی و پرسی مافی مرۆڤ
30- شێخ سدیق نووسەر لە بواری جینۆسایدو ئەنفال
31- ڕێکخراوی کار بۆ ئەنفال
32-دیمەن محەمەد چالاکوانی بواری جینۆساید
33-عەلی مەحمود محەمەد چالاکوانی بواری جینۆساید
34- مەلا شاخی نوسەرو ڕۆژنامەنوس