بۆ میدیای بەرێزتان
پەیامێکی زۆر کاریگەرو مێژویی لەلایەن ڕۆژنامەنوسی بادینان گوهدار زێباری لە زیندانەوە دوای ساڵێک لە دەستگیرکردنی.
دوای سالێک لە بێ دەنگی
سلاوێکێ بوێرانە کە زیندانێکی قۆل و دابراو بۆ مێللەتێکی ستەملێکراو لەدەست دەستهەلاتێکی نەبان و زاڵم، لێرە جوانترین شت قەدەغەیە ئەویش قەلەمە بۆیە ناچارم بە پارچە زنجیرێک ئەم پەیامە بنوسم، وە ناشزانم دەگاتە دەستی ئێوە یان نا
یان ئەگەر بگاتە دەستی ئێوەش دوای بڵاو بونەوەی دڵنیا نیم لە سەلامەتی ژیانی خۆم بەلام بەلای عاشقەوە گرنگ نیە ئەوەی دێتە ڕێگای بۆ گەیشتن بە مەعشوقەکەی چونکە ئێمە پاشماوەی خوێنی قەلەمین بۆیە دەبێت دێرە تەواو نەکراوەکان تەواو بکەین و گوتارە بچراوەکانیش بەردەوامی پێ بدەین ڕەنگە زۆر لە ئێوە بە پەروش بن بۆ ئەوەی بزانن ئێمە بۆ لێرەین ئێمە لێرەین چونکە پەنجەمان بۆ سەرەداوەکانی گەندەڵی درێژکردووە وچاومان خستوەتە سەر گردەکانی ئەم وڵاتە کە بەلای ئەوانەوە عەورەتە و نەزەری حەرامە بەڵام بەلای ئێمەوە حەق و مافە، قسەمان لەسەر کومەلێک کەس کردووە کە بەلای ئێمەوە مروڤن و قابیلی ڕەخنەن بەلام بەلای ئەوانەوە پیروز و قدوسن، لە ڕێزی خوادوەندەکانن، بۆیە دەبێت قسە بکەین هەتا هەموو شتێک دەچێتەوە قەبارەی خۆی و ئەم ووڵاتە لە دوخی ئاسایی و سروشتی خۆی دا تێپەر ببێت، زۆر داخ لە دلن بەئێمە بۆیە 6ساڵ سزای ئێمە یان داوە دیاریش نیە ئاخۆ ئەم سزایە داخی دلیان دادەمرکێنێت یان تێنوی سزای زیاترن، چونکە دارەکە خراب لەسەریان شکایەوە هەر دەستگیرکردنی ئێمە خۆی بەخۆی سەرکەوتنی ئێمە بوو، چونکە ئەوان مانگانە ملیونان دولار لە میدیا و سوشیال میدیا خەرج دەکەن و هزارەها موچە خور بەناو نوسەر و ڕوژنامەنوس وفلان و فیسار هەن کەچی قودرەتی ئەوەیان نەبوو بە گوتار بە قەلەم وگفتوگۆ و مێزگرد وەلامی مە یان بدەنەوە چونکە دەزانن حەقیقەت لای ئێمەیە و ئەوان بەرامبەرمان دۆڕاون، بۆیە بە تومەت و قسەی ناڕاست دەیانەوێ حەقیقەت بگۆرن بەلام با دلنیابن ناتوانن حەقیقەت بگۆرن و ڕاستی بەرێگای خۆی دەروات، خالێکی تری دۆرانی ئەوان ئەوە بوو دەیانویست بادینان بترسێنن و ملکەچی خۆیان بکەن بەلام بادینان ئەم جارە گرێی نێوان سوران و بادینان کردەوە و بەستەلەکی نێوان #سلێمانی# و #دهۆک# شکاند، بۆ بە سیمبۆڵی ئازادی و قوربانی وگوتاری ئەوانیان ڕەت کردەوە و هەنگاوی نا بەرەوە دۆزینەوەی خۆی ئیتر من خاوەن بریاری خۆمم.
خالی تر کەمە بەستیان بو بەلام دووبارە شکستیان هێنا ناشرین کردن و شکاندنی قەلەمە بوێرەکانی بادینان بو بەلام بەم کارەی ئەوان هەڤالانی ئێمە نەک تەنێ لە بادینان بەلکو لە سەرانسەری جیهان وەکو سەمبولی ماف و ئازادی بۆ نەتەوەیەک ناسێنران.
لە کوتایی دا بەرامبەر بە هەلوێستی هەر کەسێک لە هەر شوێنێک لەهەر پلەوپوستێک لەهەر نەتەوەیەک بۆ پشتیوانی ئێمە خۆمان دەچەمێنینەوە و ڕێزی لێ دەگرین زۆر سوپاس.
گوهدار زێباری لە زیندانەوە..