پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەئیمزاو مۆری سەرکردایەتیەوە لەسەر کڵێشەی سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەشێوەیەکی ساختە نوسراوێک بەبێ ئەوەی هیچ ژمارەیەکی لەسەربێت بڵاوکراوەتەوە بۆئەوەی بەرپەرچی بەیاننامەکەی شەوی ڕابردووی ئێمە بداتەوە، بۆ زیاتر بەرچاورونی هەڤاڵان و تێکۆشەرانی یەکێتی بەپێویستی دەزانین بەچەند خاڵێک وەڵامی ئەو کەسانە بدەینەوە کەلەپشت ئەو نوسراوە ساختەیەوەن.
1.هەرنوسراوێک کەبڵاودەکرێتەوە پێویستە سەرکردایەتی لێی ئاگاداربێت، ئەو نوسراوەی بەناوی سکرتاریەتی سەرکردایەتیەوە بڵاوکراوەتەوە لەکۆی 124 ئەندامی سەرکردایەتی جگە لەهەڤاڵ #شاناز ئیبراهیم ئەحمەد# کەس لێی ئاگادار نیە.
2.ئەگەر نوسەرانی ئەو بەیاننامە ساختەیە ئەوەندە خۆیان بەدڵسۆزی یەکێتی و جەماوەرەکەیان دەزانن دەبا هەوڵێک بۆ کۆبونەوەی سەرکردایەتی بدەن نەک لە پەیجە فەیکەکانیانەوە شەورۆژ بخەنە سەریەکتر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕیزەکانی یەکێتی و لێکترازانێکی تری کوشندە.
3.لەدوای ڕووداوەکانی 8ی تەموزەوە بینای سەرکردایەتی یەکێتی بەمۆرو کڵێشەکانەوە بەدیلی کەوتوەتە دەست چەند کەسێکی دیاریکراو، بۆیە هەرنوسراوێک بەناوی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و هەر ئۆرگانێکی تری یەکێتیەوە بڵاودەکرێتەوە ساختەیەو مامەڵەی لەگەڵ ناکەین.
4.هەڤاڵانمان کە ماوەیەکە باسی گۆڕانکاری دەکەن و چاکسازی دەکەن ئەو نوسراوەی بڵاویان کردوەتەوە ژمارەی (تایبەت)یان لەسەرداناوە، نوسراوێکی لەوجۆرە ئەگەر ساختە نەبێت هیچ پێویستی بەو ژمارە تایبەتە نیە.
سەرچاوەیەک لەئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
2ی8ی2021
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!