پیرەمێرد چۆن باسی ئەم کچەی سلێمانی دەکات چی بۆ ووت ;
فەرمووی بە جەمیل سائیبی خوشکەزای جەمیل ئەمڕۆ ئەو کچ و لاوانەت بینی لەخۆپیشاندانەکە جەمیل سائیبیش دەڵێ بەڵێ خاڵە بینیم دەڵێ دە گوێ بگرە ئەم هەڵبەستەم پێش کەش بەوان کردووە
تا ئێستا ڕووی نەداوە لە تأریخی میللەتا
قەڵغانی گولە سنگی کچان بێت لەهەڵمەتا
ئەم شیعرەی بۆ (ناهیدە محەمەد محێدین) کەناسراوە بەناهیدەی سۆفی ووت
نووسینی ; ئامانجی مامۆستا عمر
بۆچی بۆی ووت ئەم شیعرە :
ناهیدەی سۆفی ڕابەری خۆپیشاندانەکەی ساڵی 1948 کەسەرکردایەتی ئەو خۆپیشاندەی کرد کەلەو سەردەمەدا خاتوونێکی گەنجی تەمەن 16ساڵ بوو
ئەم خۆپیشاندانە بۆ کرا. ؟
خەڵکی سلێمانی و هاوەڵەکانی ناهیدەی سۆفی دژی ڕێکەوتنامەی (پۆرتسمۆس) وەستانەوە کە (ساڵح جەبر) سەرۆک وەزیرانی عێراق و حکومەتی بەریتانی واژوویان کرد کەلەمێژوودا بەڕێکەتنامەی (وثبه کانون) ناسراوە
پیرەمێردی نەمر لەو زەمەنەدا پێش دووساڵ لەمردنی خۆی لەو ڕۆژەدا لەسەرای سلێمانی دەبێت ڕووداوەکان لولەی تفەنگی حکومەتی پاشایەتی بەچاوی خۆی دەبینێت کەئاڕاستەی خەڵک و سنگی کیژانی سلێمانی دەکرێت
بەچاوی خۆی دەیبینێت کەقەڵغانی گوولە سنگی کچانی سلێمانی دەبێت و ناهیدەی سۆفی سیمبولی ئەو ڕۆژەی خۆپیشاندانەکە دەبێت
ناهیدەی سۆفی یەکێک بووە لەژنە تێکۆشەرەکانی سلێمانی دووساڵ زیندانی دەکرێت لەسەر ئەو خۆپیشاندانە ڕەوانەی شاری بەغداد دەکرێت وە دەبێتە یەکەم ژنی زیندانی کراوی سەدەی بیستەم ناهیدەی سۆفی خێزانی کەسی ناودار وناسراوی شاری سلێمانی سەعەی گەوهەر دەبێت کەلەو خۆپیشاندانە دەچێتە دڵی سەعەی گەوهەر دوای ئازاد کردنی لەزیندان لەساڵی 1951 هاوسەرگیری دەکەن
لەدوای شۆڕشی نوێ لەساڵی 1975 ناهیدەی سۆفی و سەعەی گەوهەر و کچەکانی چوار جاری تر زیندانی دەکرێن دوو ساڵیش دەست بەسەر دەکرێن لەسەر سنوری عێراق و سعودیە ماڵ و سامانیان دەست بەسەر دەکرێن لەلایەن حکومەتی بەعسەوە
لەیەکێک لە زیندانەکان لە (قضاء الشنافيه) لەگوندی (غەرب) ئەفسەری لێکۆڵینەوە بەناهیدەی سۆفی دەڵێت (حاشا) لەکوڕە پێشمەرگەکانت بکە ئێمە بەرت دەدەین ناهیدەی سۆفی لەوەڵامدا دەڵێت کاتێک حاشا لەکوڕەکانم دەکەم کەتەسلیم ببنەوە
ئەم خاتوونە هەموو ژیانی گەنجی لەدەربەدەری و ناو زیندان بەسەر برد
ناهیدەی سۆفی لەساڵی 1932 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایک بوو لەساڵی 1994 کۆچی دوایی کرد
ئەوەی جێگای سەرنج و خۆشحاڵی منە کەپیرەمێرد سەرسامی بووە خوای گەورەش منی بێ بەش نەکرد لەبینینی ئەم ئافرەتە لەگەڕەکی سەرشەقام بۆ ماوەیەک دراوسێ بوون منیش بەچاوی خۆم ئەم خاتوونە ئازایەی شاری سلێمانیم بینی هەرچەند ئەو کاتە من مناڵ بووم نەم ئەزانی ئەم خاتوونە ڕابەری خۆپێشاندانەکەی ساڵی 1948 بووە لەساڵی 1979 تاوەکو ساڵی 1985 ماڵیان بەرامبەر چوخمەکەی سەشەقام بوو
ڕۆحت شاد بێت
بەدوادا چوون و نوسینی ; ئامانجی مامۆستا عمر
چاووگی زانیاری ; دیوانی پیرەمێرد لاپەڕە 117-118
بەدواداچوونی کرداری لەگەڵ خانەوادەی ناهیدەی سۆفی[1]