کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,593
وێنە
  123,864
پەرتووک PDF
  22,077
فایلی پەیوەندیدار
  125,558
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گۆڕی ژنێک لە قەڵای کەرکووک بووەتە نزارگە
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
گۆڕی ژنێک لە قەڵای کەرکووک بووەتە نزارگە
گۆڕی ژنێک لە قەڵای کەرکووک بووەتە نزارگە
گۆڕی ژنێک لە قەڵای کەرکووک بووەتە نزارگە
گۆڕی ژنێک و چیرۆکی مردنێکی شاراوە لەسەر قەڵای کەرکووک، بووە بە نزارگەی عاشقان لە شارەکە و مێژووی ئەو گۆڕە بۆ چەند سەدەیەک پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
کەرکووک- بۆ چەندین سەدەیە، گۆڕی ژنێک لە سەر قەڵای شاری کەرکووک، بووە بە شوێنی ئەو عاشقانەی هیچ پەنایەک شک نابەن بۆ نزاکانیان، بێ ئەوەی چیرۆکی پشت ئەم گۆڕە بە ڕوونی بزانرێت، خەڵکی کەرکووک بە بڕوایەکی پتەوەوە ڕوودەکەنە گۆڕی ئەم ژنە و ڕاز و نهێنییەکانی خۆیانی لا باس دەکەن.
مەزارگەی بودا خاتوون، کە بە قەڵای بوغداش ناودەبرێت. جیاواز لە هەموو مەزارگەکانی تر، گۆڕی ژنێکە و عاشقان زیاتر ڕووی تێدەکەن، لە دەوروبەری گۆڕەکەی مۆم هەڵدەکەن و نزا دەکەن کە چارەنووسیان وەکو چارەنووسی بودا نەبێت، ئەم شوێنە بۆ بەشێک لە خەڵک بووە بە نەریت و سروتی ئاینی کە دەبێت هەفتانە ڕووی تێبکەن تا دوعاکانیان گیرا دەبێت.

$گومەتە شینەکەی قەڵای کەرکووک نزارگەیە$
شوێنی گۆڕەکەی بودا خاتوون، لە ناو قەڵای کەرکووک دایە و گۆڕەپانێکە بە ڕووبەری 500 مەتر، بەرزاییەکەی بەسەر هەموو شاردا دەڕوانێت، منارەیەکی نەخشێندراو و گومەتێکی شین لە ناوەڕاستی گۆرەپانەکەی دایە کە پانییەکەی 5 مەتر و بەرزییەکەی 9 مەتر دەبێت.
ئەم گومەتە لە دوو نهۆم پێکهاتووە و ژێر زەمینەکەشی سێ پەنجەرەی لە خۆ گرتووە بۆ ڕووناکی، دەرگایەکی بچووکی بازنەییەش بۆ چوونە ناو منارەکە و سەردانی کردنی هەیە، بە باڵای گومەتەکەدا نەخشێکی ورد و هونەرێکی دێرینی تەلارسازی بەکارهاتووە کە ساڵانێکی زۆرە بووە بە سیمبولی شارەکە.
خەڵک هێندەی بیریان مابێت، گۆڕەکەی بودا لەگەڵ بوونیان لە کەرکووک هەر هەبووە، یەکێکە لە مۆرکەکانی قەڵاکە و لە زۆر کۆنیشدا دانیستوانی ئەم شارەش بە مەبەستی نزاکردن بۆ عاشقەکانیان پەنایان بۆ ئەم گۆڕە بردووە.

$بودا خاتوون کێیە و چیرۆکە شاراوەکەی چییە؟$
بودا خاتوون لە ڕاستیدا ناوی بوغدا خاتوونە و لەگەڵ تێپەڕینی سەردەمەکاندا ناوی گۆڕاوە بۆ بودا، واتای ناوی بوغدا بە واتای گەنم دێت. سەرچاوەکان لە بارەی چیرۆکە شاراوەکەی بوداوە جۆراوجۆران، بە جۆرێک کە خاوەنی چەندین چیرۆکی جیاواز و دوور لە یەکە، چەند جارێکیش لە سەردەمە جیاوازەکاندا گومەتی شین لە لایەن خەڵکەوە ڕووبەڕووی تاڵانکردن بووەتەوە، چونکە وازانراوە هاوشێوەی گۆڕە دێرینەکان خشڵ و زێڕێکی زۆری تێدایە.

$بودا لە ڕێگەدا کۆچی دوایی کردووە$
بە پێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی شوێنەواری شاری کەرکووک کە بە تەواوی پشتڕاست نەکراوەتەوە، دەڵێن کچی پاشایەک، کە مەزەندە دەکرێت کچی یەکێک لە پاشاکانی سەردەمی ئیلخانی و جەلائیریەکان بوو بێت، لە ئاسیای ناوەڕاستەوە بە تایبەتتریش لە بوخارەوە لەگەڵ کەسوکارەکەیدا هاتووە بۆ حەجکردن، لە ڕێگەدا نەخۆش کەوتووە، کاتێک نزیک کەرکووک بونەتەوە کۆچی دوایی کردووە، بە هۆی دووری کەرکووک لە زێدی خۆیان بڕیاریانداوە بودا هەر لەو زەویەدا بنێژن کە تێیدا گیانی لەدەستداوە.
بودا لەو شارەدا دەنێژرێت کە ئێستا بووەتە قەڵای کەرکووک، بە دەستووری خۆشیان گومەتێکی بۆ دروست دەکەن، ئێستاش پێی دەوترێت گومەتی شین.
بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەسەر گومەتەکە کراوە مێژووەکەی بۆ 762ی کۆچی دەگەڕێتەوە کە بەرامبەر ساڵی 1361ی زاینییە.

$بودا کچی بازرگانێک بووە$
بە پێی ئەو سەرگوزەشتەیەی لە ناو خەڵکدا بڵاوە، دەڵێن بودا کچی بازرگانێکی دەوڵەمەندی شار بووە، بە هۆی ئەوەی باوکی ڕازی نابێت کچەکەی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا بکات، بودا خۆی دەکوژێت، دواتر بە هۆی خۆشەویستییە گەورەکەی باوکی بۆ کچەکەی، گۆڕێکی بەو شێوەیەی بۆ دروست دەکات
خەڵکیش هەر بە هیوای ئەوەی چارەنووسیان وەکو چارەنووسی بودا نەبێت، سەردانی مەزارگەکەی دەکەن و نزا دەکەن و دەپاڕێنەوە، هەندێکی تریش دەڵێن کە بودا خوشکی هاروون ڕەشید بووە.

$ئەگەرچی پشتگوێ خراوە بەڵام جوانییەکەی ون نەکردووە$
دوای تێپەڕینی ساڵانێکی زۆر بەسەر دروستکردنیدا، سەرەڕای ئەوەی کە هیچ خزمەتێک ناکرێت و پشتگوێ خراوە لە لایەن شوێنەواری کەرکووک و دەسەڵاتدارانەوە، بەڵام گۆڕەکەی بودا هێشتا بە شکۆ و بەرزی خۆیەوە لە ناو قەڵادا ماوەتەوە و بووەتە سیمایەکی ڕەنگین بۆ کەرکووک و قەڵا.

تارا عەزیز[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 988 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | تارا عەزیز
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کەلار (گەرمیان)
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 01-11-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-11-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 988 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.183 KB 01-11-2021 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!