سەرچاوەیەکی نزیک لە مەلا بەختیار ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە ژەهرخواردنەکەی بڵاودەکاتەوە
دەقی ڕوونکردنەوەکە...
وەک پیشەی هەمیشەیی، میدیاکان، نەخۆشی مەلا بەختیار، کراوەتە بابەتی دەنگوباس و تۆماری ڤیدیۆیی.
هەندێک لە هەواڵەکان ڕاستن و هەندێکیشیان ڕاست نین، تا ئێستا بە ڕەسمی بەڕێز مەلا بەختیار، سەبارەت بە ژەهرخواردنەکەی، هیچی نەدرکاندووە. بە ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێزی، ئەم زانیارییانە بە ڕەسمی بڵاودەکەینەوە.
یەکەم: لە دوو نەخۆشخانەی هەرە پێشکەوتووی ئوردن (الخالدیە) و بەرلین (ڤیڤانتێست) پشکنینی ورد و هەرە زانستی بۆ کراوە، هەردوو نەخۆشخانەکە سەرەنجامی پشکنینی تایبەتی پۆلیس بۆ ئەم تاوانانە، بە بەڵگەی زانستی سەلمێنراو، دەرکەوتووە کە بەڕێز مەلا بەختیار بە ژەهری (جیوە) دەردەدار کراوە.
لە گەڕانەوەدا، دوای دوو هەفتە، تەواوی بەڵگەکان دەخاتە بەردەم ڕایگشتی و یەکێتی و حزبە تێکۆشەرەکانی کوردستان و عیراق هەروەها کونسوڵگەریی و سەفارەتەکان.
چاوەڕوانی بە پەلەی دەستەبەجێی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی و مەکتەبی سیاسی دەکات، سەبارەت بەم تاوانە. دوای ئەوەش، سکاڵا لە دادگای کوردستان تۆمار دەکات، تەنانەت سکاڵا دەگەیەنێتە دادگای وڵاتێکی ڕۆژئاواش، هەروەها ڕێکخراوە مرۆییەکانی جیهانیشی لێ ئاگادار دەکاتەوە.
دووەم: پێش لێکۆڵینەوە، هیچ کەس و لایەک، تۆمەتبار ناکات، بەڵام بەڵگە سەرەتاییەکانی بەردەستی بەڕێزی، کە هەڤاڵان بافڵ تاڵەبانی و د.خەسرەو گوڵ محەمەد و بەرپرسی ئێستای زانیاریی و ژمارەیەک لە هاوڕێی نزیکی خۆیی و خانەوادەکەشی، ئاگادار کردووەتەوە، کە ئەم تاوانە دەمێکە ئەنجامدراوە، کاری دوو مانگ و سێ مانگ نییە.
هەر وەک جەختمان کردووەتەوە، دوای گەڕانەوەی بەڕێز مەلا بەختیار و دوای کۆبوونەوە ڕەسمییەکان، ڕایگشتی و ناوەندە ڕەسمییەکانی دەرەوە و ناوەوە، بە ئاخاوتنی ڕەسمی و نوسراو، ئاگادار دەکاتەوە.[1]
لەگەڵ ڕێزماندا
بەرلین
2021/10/30