ناو: حەمە کەریم
نازناو: حەمە کەریم هەورامی
ناوی باوک: ڕەمەزان ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1935
شوێنی لەدایکبوون: #هەورامان#
$ژیاننامە$
حەمەکەریم هەورامی، نووسەر و پڕۆفیسۆرێکی کوردە خاوەنی چەندین پەرتووک و بابەتی نووسراوە بە زمانی کوردی، نووسەر و بیرمەند حەمە کەڕیم ڕەمەزان ئەحمەد ناسراو بە مامۆستا حەمە کەڕیم هەورامی ساڵی 1935 لە دێی گولپ لە بناری هەورامان لە دایکبووە هەم لەوێش قۆناغی سەڕەتایی خوێندووە دواتر باوکی دەینێتە بەڕ خوێندنی حوجرە و هەشت ساڵ لەو بوارە دەخوێنێت دواتر لە وڵاتی میسر لە ساڵی 1963 درێژە بە خوێندن دەدات و لە بەشی شەڕیعەت و قانوون لە زانکۆی ئەزهەر بە کالۆریۆس تەواو دەکات.
ساڵی 1964 لە (دار المعلمین)ی #هەولێر# دادەمەزرێت.
ساڵی 1956 یەکەم بابەتی لە ڕۆژنامەی ژین بڵاودەکاتەوە.
ساڵی 1957 یەکەم چیرۆکی لە گۆڤاری هەتاو بڵاو کردووەتەوە.
ساڵی 1992 خانەنشین دەبێت و تاکوو ئێستا 2024 خۆی تەرخانکردووە بۆ خوێندنەوە و نووسین.
خاومن 30 پەرتووکە یەکێک بووە لە دەستەی دامەزرێنەڕانی یەکێتی نووسەڕان و کوری زانیاری کورد.
ساڵی 1971 لە خولی یەکەم وەک سەڕۆکی یەکێتی نووسەڕان دەستنیشان دەکرێت. [1]