ناو: جەمال
نازناو: جەمالی مەلا سەعید
ناوی باوک: مەلا سەعید
ساڵی لەدایکبوون: 1957
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #شاناخسێ# ی ناوچەی ئالانی شارباژێڕ.
$ژیاننامە$
ساڵی 1957 لە گوندی شاناخسێ ی ئالانی شارباژێڕ لەدایک بووە خوێندنی سەرەتایی لەو گوندە تەواوکردووە. قۆناغەکانی خوێندنی لە شارۆچکەی #ماوەت# و #سلێمانی# تەواوکردووە. دواتر لەسەرەتای ساڵانی هەشتاکان وەک کارمەندی تەندرووستی لەفەرمانگای تەندرووستی سلێمانی دادەمەزرێت. دواتر بەپیشەی چاودێری تەندرووستی بەردەوام دەبێت، ساڵی 2020خانەنشین دەبێت.
لە دوای ساڵی1992دەست بە نووسین دەکات دەیان وتار و ڕیپورتاژ لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان بڵاودەکاتەوە. چەندین دیدار لەڕادیۆ و تەلەفزێۆنەکانی کوردستان ئەنجام دەدات. لە ساڵی 1998 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی کورستان و (لێپرسراوی ڕاگەیاندن) و (بەڕێوەبەری گۆڤار، بڵاوکراوەی ساڕێژ) بووە تا ساڵی 2009 لە دامەزراندنی ناوەندی ڕووناکبیریی شارباژێڕدا ئەندامی دەستەی (دامەزرێنەرو ئەندامی ئەنجوومەنی باڵا) بووە لەئێستادا (لێپرسراوی ناوەند) ، (خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری گۆڤاری شارباژێڕە) .
گۆڤاری شارباژێڕ لە #05-02-2017#یەکەم ژمارەی دەرچووە تا ئێستا وەرزی پایزی 2021 گۆڤاری شارباژێڕ 18 ژمارەی بەچاپ گەیشتووە.
* ئەندامی فیدراسوێنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتییە.
* ئەندامی کارای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
*ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرولێپرسراوی ناوەندی ڕووناکبیریی شارباژێڕ بووە.
*خاوەنی ئیمتیازوسەرنووسەری گۆڤاری شارباژێڕە.
*ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرولێپرسراوی ڕاگەیاندنی سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی کوردستان بووە.
*بەڕێوەبەری گۆڤاروبڵاوکراوەی ساڕێژی سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی کوردستان بووە.
*ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرولێپرسراوی ڕاگەیاندن وپەیوەندییەکانی ڕێکخراوی فریاکەوتنی تەندرووستی کوردستان بووە.
*ئەندامی کارای بزاڤی ئاشتی ناوخۆی سلێمانی (بان) ە.
*ئەندامی کارای کۆمەڵەی ڕووەک ناسانی کوردستانە.
*بەپیشەی کارمەندی تەندرووستی (36) ساڵ خزمەتی لەناوەندەکانی تەندرووستی پێشکەش کردووە.
*بەشداری خەباتی ڕزگاری کورد و کوردستانی کردووە.
*چەندین دیداری ڕۆژنامەوانی بینراووبیستراونووسراووکۆڕ و سیمیناری لە بوارە جیاوازەکان ئەنجام داوە.
*چەندین ڕێزلێنانی نبودەوڵەتی وناوچەیی وناوخۆیی پێ بەخشراوە.
لە تەمەنی لاوێتییەوە بەشداری کاری سیاسی و ڕووناکبیریی و مافەکانی مرۆڤ بووە.
تا ئێستا بەردەوامە بە پێی بەڵگەنامە و نووسینەکان مرۆڤێکی بەهەڵوێست بووە. لەو پێناوەشدا قوربانی داوە. لە ساڵی 2015 لێرسراوی ڕێکخراوی فریاکەوتنی تەندرووستی بووە، لەو بوارەش چەندین چالاکی لەگەڵ هاوڕێکانی ئەنجام داوە.
[1]