عەدێ و مەدێ 01
پازدە سارە لەگەر مەدێی دراوسێینە، عاشقەکی سەرسەختی ئەو ئەزموونەیە، ئاگرو ئاسن بباری، ئەو هەردەرێ پەلەی مەکەن، ئیشاڵلا چادەبی، ئاو ببڕێ، دەرێ دوژمنمان زۆرە، کارەبا ببڕێ دەرێ کەس چاوی بەو ئەزموونەی هەرنایێ، بەنزین دەفڕی، دەرێ کاکە تڕومبێل زۆر بووە و بەش ناکا، لەهەموو پینەکردنەکی ئیشاڵلایەکی پێدادەدا..!
ئەوڕۆ هێوارێ پاش عەسرەکی درەنگ هاتمە دەرێ، دیتم لەپێش دەرکەی ڕاوەستایەو ئاگری لەنیوچەوانی دەباری، هەر لەبەرەخۆ جوونی دەداو سەری بادەدا، گۆتم : ئەوە چتە مەدێ، لۆ پاپۆڕت نووقم بووە ؟ گۆتی : مەعقولە مەسینە ئاوەک نەبی دەسنوێژی پێ بشۆی، وا خەریکە نوێژی عەسرێم دەچی..! گۆتم : ڕەحمەت لەبابت وەرە لە مارێمە دەسنوێژی بشۆ، بایی هەندێمان ئاو هەیە، گۆتی : ئەتوو ئاوت لە کێ بوو ؟ گۆتم : دونێ شەوێ سعات سێی بەیانی بە هەزار واستە تەنکەرەکم هینایەو بە سەت هەزار دیناری تانکیەکانی لۆ پڕ کردیمە، دەوجە وەرە دەسنوێژەکەی لەمارێمە بشۆ..! گۆتی : وازم لێبینە ڕجای ئەو خوایەت لێدەکەم، ئیشی من بە مەسینە ئاوەکی پێک نایێ..! وەکی ئەو قسەی کرد زانیم بەو نیوڕانەی زەڕەکی کردیەو تفەنگەکی بە ئەسمەری ژنی وەنایە..! بە فرسەتم زانی و گۆتم : بەویزدانت حوکمەتاتی ئەوها دەبی، ئاخر مەعقول چیە حەفتەکە ئاو نەهاتتەوە، ویستی بێتە سایدی من و بەناو کەوی، لە هیکڕا بەبیری هاتەوەو گۆتی : عوکمەت چیشی بەو عارەیە، ئەمن بەو نیوڕانەی گووەکم خواردیە، ئەوان چبکەن، بەران ئاو هەر دێتەوە ئیشاڵلا..!
چوومەوە مارێ دەستم دا دوو پەقرەجان و پڕی ئاوم کرد، هاتمە دەرێ و دامە دەست مەدێی، گۆتم : بڕۆ خۆت خلاسکە با نوێژەکەت نەچی، مەدێ پڕی دا هەردوو پەقرەجان و لێیدا چۆوە ژۆرێ..!
ئەمن بن دار زەیتونەکانی پێش دەرکەم خاوین دەکردەوە، وەختەکی سەری لە دەرکەی دەرینا، هێشتا تەڕاتی بە پرچی وەمابوو، گۆتم : نوێژەکەت کرد ؟ لایکەکی کردو گۆتی : بژی عوکمەتی هەرێم..! گۆتم : ئەی عەرزو عروزت بسووتێنم ئەرێوەڵلا، ئەمن بە پەقرەجان ئاوت لۆ دەینم، ئەتووش سوپاسی وان دەکەی..!
مایتی..![1]