عەدێ و مەدێ 04
عەدێ گۆتی : مەدێی برام، دەتوو مژدە خۆشەکەی بدە ئەفەندی ! مەدێ گۆتی : وەڵلاهی ڕاست دەکەی، ماخران لەتاو ئەو قسانەی ئەفەندی کە کردی چاوم تاری بوون و لەبیرم نەما ! ئەمن درم خۆشبوو، گۆتم : ئیشاڵلا تەنکەری ئاومان لۆ دەینن و بەسە کۆرانێی دابەش دەکەن، ئاخر ئەمن بەتەمای ئەو چشتەی بووم، چونکە ئەوان بەحسابان لەناو حکومەتی دەستیان دەڕوا، وەکی بەرامبەر ئێک دادەنیشن و باسی چالاکیەکانی حکومەتی دەکەن، سوندو تەراقی دەخۆی و دەرێی حکومەت لە ماری عەدێ و مەدێی دروست کرایە...
گۆتم : ئەی خۆش مژدە بن، ئیشاڵلا تانکەرە ئاوەکی دەینن و لە کۆرانێ دابەشی دەکەن، هەردووک دەو و کەپوویان پێک وەنا و گۆتیان : ئاوی لەکێ بینین کاکە، ئێ دە بڕەکی سەبر بگرن ئەی هاوار، ماشەڵلا ئەو میللەتەی مە تەمبەر و تەوەزەلە، دەیەوێ هەموو چشتی بە سپی کرایی بێتە دەستی، کاکی من ڕێی بوونە دەوڵەتی سەختە و ئاسان نیە، قوربانی دەوێ قوربانی، عەدێ گۆتیە مەدێی : لۆی شەرع مەکە، فایدەی نیە لەگەوانە، نایانەوێ تێبگەن، چاویان بەو ئەزموونەی هەرنایێ، عەزیان لێیە بێگانە عوکمیان بکا. مەدێ گۆتی : وەڵلاهی هەر بیست سی ساری دیە، دەبینی ئەو وراتە چی لێدێ، ئەوجە هەنگی بەبیرت دەینمەوە..! گۆتم : بیست سی سار، لۆ ئەمن بەخۆم چەند سارم مایە، وا خەریکە پار بە شێستی دەدەم، وەڵلا عیزرائیل کوڕی پلکیشم بی هەر پازدە ساری دیم ئیزن دەدا.!
وەلحاسل عەدێ و مەدێ نەیانبڕیەوە و موحازەرەکی سێ چارێگیان لۆ دام و لە ئەی ڕەقیبی ڕا دەستیان پێکرد هەتا ئەوڕۆ، تاریخ و جوغرافیای هەموو دنیایان لۆ من هینا گۆڕێ، لەهەمووش عەنتیەکتر زوو زوو دەیانگۆ : کێشەکە ئەوەیە ئەتوو تێناگەی، با ئەمە بەخۆمان لۆت باس بکەین چونکە تێدەگەین..!
گۆتم : هەونکە مژدەکەم دەدەنێ یان بڕۆم ؟ مەدێ گۆتی : باپێت برێم، ئیشاڵلا عەدێی برام دەبیتە جیرانمان ! گۆتم : جیرانی چ، قاتی لە بێ ئاویان ئەو چەند ڕۆژەی نایێتە گەڕەکی مە، بابە ئەمە بەخۆمان ئاومان نیە ! مەدێ گۆتی : نا نا، بەیەکجاری دەبتە جیرانمان و ماری دەینیتە کۆرانی خۆمان، خانیە ڕوکنەکەی ئەوسەری بەکرێ گرتیە و ئەوڕۆ سبەکی دێتە ناوێ.! لە درێ خۆم وەکی خدر لۆبیا فرۆشی ڕەحمەتی گۆتم : ئەی قوڕت بەسەری خدر، ئەی هەشت بەسەری خدر، ئەوجە خۆت دەبینیەوە، ئەوە عەدێ و مەدێ ئەوسەر و ئەوسەری کۆرانێیان لێگرتی !
مایتی..[1]