جۆری وشە: هاوەڵناو
منداڵی شیرەخۆرە [1]
بەرمەمکان.
بەرمەمکانه: (بەرمەمکان + ئە)
واتا: حاڵی منداڵێکی که هێشتا شیری مەمکی دایکی د ەخوا و لە مەمکێ نەکرابێتەوه.[2]
لەم سەرزەمینە شارەزا نەبووی؟
وا بەرەو شاری سلێمانی چووی؟
هەی بێفەڕ تۆزێ ڕەحمت ببوایە
کارەساتی وات تیا نەکردایە
ئەو گشت مناڵە بەرمەمکانانە
ئەو کیژ و کچە خەت و خاڵانە
ئەو گەنج و پیاو مرۆڤ و ژنە
ئەو هەموو ڕۆڵە و کۆرپە خرپنە
کێ تاوانکارە کێ وەها ئەمرێ؟
بێفەڕ کێ گوناهی ئەوان هەڵئەگرێ؟
#عوسمان عوزێری#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!