عەدێ و مەدێ 06
گۆتم : ئیشاڵلا تڕومبێل لە مندارت نادا و هەر ساغ دەبن، بەڕاستی غەدرە ئەو جادە جوانەی تێک دەدەی، ئاخر خۆ ناکرێ هەرکی قیت بۆوە تاسەکی لە پێش دەرکەی دروستکا، مەیکە عەدێی برام مەیکە ! عەدێ خۆی هەر لە گورە نەبرد و گۆتی : دەی زووبن سەگبابینە ئەو قیڕەی ئاگر تێبەردەن ! گێ مەدەنە ئەو کابرایەی ئەوە تێناگا ! مەدێ بە جواب هات و گۆتی : عەدێی برام، مادام ئەمن و ئەتوو ئەولا و ئەولامان لێگرتیە، هەر تێیدەگەینین، ئەگەر لۆ ڕۆژەکیش بی !
زانیم لەگەوانە فایدەی نیە، لۆیێ کشامەوە بن دیواری و لەبە سێبەرێ ڕاوەستام، مەدێش دەستی هەردەشەقاند و دەیگۆتە جاحێرەکان، دەی زووبن لە چاوێ من و کەوی ! گۆتم : ئەرێ مەدێ، ئەو هەموو جاحێرە منداری عەدێینە ؟ گۆتی : ناوەڵلا منداری وی بێزیان نایێ ئەو ئیشانە بکەن، گۆتم : دیارە وەزیفەی باشیان هەیە و پێیان شەرمە ئەو ئیشانە بکەن، گۆتی : ئەلهەقی ئەوانەی لە هەژدە ساری تێپەڕینە هەموو دامەزراینە، بەران دەوام ناکەن و خۆڕی خۆڕی دەسوڕێنەوە، هەونکە تاقیبیان بکەی لە کافیتیریایان دەیانبینەوە برقە برقی لە نێرگلەی هەردەستێنن ! گۆتم : ئەدی ئەو هەموو جاعێرە کێنە ئیشی لۆ دەکەن و ماری دەیننە خوارێ ؟ مەدێ جغارەکی دەرینا و پێی کرد و گۆتی : خۆڕی و مۆڕی مقەڕینە، لۆ هەندێ نەبی لۆ چ باشن !
وەختەکی کیژەکی عەدێی هاتە دەرێ و گۆتی : بابۆ، حیلاجەکمان لێبکە ! عەدی گۆتی : عیلاجی چت لێبکەم تیترواسک، خۆ بە مێردت نادەم ! کیژەکەی گۆتی : مێردی چ و عاری چ، ئاو نایێ ئاو، یەک قەترە ئاو لە تانکی دانیە لە دەوێ خۆ وەرکەی ! عەدێ ئەعسابی نەما، شین مۆر هەرگەڕاو گۆتی : توخوا ئەوە وەزعە، دەردی کابرای ئارەق خۆر گۆتی : مەعقول چیە ئاو نەبی ! ئەمنیش بە فرسەتم زانی و گۆتم : بە خودای حوکمەتاتی ئەوها نیە، بەران چبکەین ! جەماعەت تێکڕا دەستیان لە ئیشەکەی بەردا و لە من ڕامان !
مایتی.[1]