چرپەیەک بەگوێی کچاندا
نووسینی: د.حسان شمسی پاشا
وەرگێڕانی بە زیادکردەنەوە: لەیلا عەلی عەبدولعەزیز
ئەم پەڕتووکە هەموو بابەتە پێویستەکانی بۆ ئافرەتان و بەتایبەت کچان تێدایە.. وەک نووسەر دەڵێت:ٚ
بەڵێ لە ڕێگای ئەم پەڕتووکەوە، دەمەوێ وەڵامی زۆرێک لەو پرسیارانە بدەمەوە کە مێشکی کچانی سەرقاڵ کردووە، تاوەکوو ئاگاداریان بکەم لەو مەترسییانەی لە هەموو لایەکەوە دەورەیداون، لە گەنجی بەدڕەوشت و نالەبار لە ڕاگەیاندن و میدیای ڕوخێنەر و تێکدەر، لە تەڵە و پیلانی ناحەزە ساختەچییەکان لە هەموو لایەکەوە، تاوەکوو باوەڕیان بەهێز بکات و دڵیان بە دینەکەیانەوە پەیوەست بکات
=KTML_Bold=کوورتەیەک لەبابەتەکانی ئەم پەڕتووکە:=KTML_End=
ئافرەتە نەمرەکان
ئافرەت لە سەردەمی ئیسلامدا
ڕەوشتی کچی ئیماندار
تۆ و ڕۆشنبیرییەکەت
تۆ و حیجاب (باڵاپۆشی)
چۆن وتووێژلەگەڵ دایک و باوکت دەکەیت
تۆ و هاوڕێکانت
تۆ و کوڕە گەنجەکان
خۆشەویستی ڕاستەقینە
لەسەر ڕێی دەستگیرانیدا
لە دەروازەی چوونە نێو کەژاوەی هاوسەرگیریدا
کارکردنی ئافرەت
ئافرەت لای ئێمە و لای ئەوان
بەرەو باوەڕێکی زیاتر [1]