دەستەکانی تۆ
هەر شەوێک
کە بە کۆڵانێکدا تێدەپەڕم،
لەناو گوڵە زەردەکاندا دەست دەکەم بە گریان!
ئایندەم لێ دیار نییە
ڕابردووم ناناسمەوە
(ئەوە چاوە خومارەکانی تۆ بوون، منیان هێشتەوە؟!)
_ _
دەستەکانی تۆ دەگرم
دەستەکانی تۆ سپین و
زۆر سپین و
سپی
لەم هەموو سپییەتییەی دەستەکانی تۆ دەترسم!
کتوپڕ شەمەندەفەرێک لە وێستگەکەدا دەوەستێت
من ئەو کەسە نادۆزمەوە چاوەڕوانی دەکەم!
__
گوڵێکی زەرد دەگرم بە دەستمەوە
بۆنی دەکەم
هیچ نەبێت ئەم گوڵە زەردە هەڵوەریوەتە ناو کۆڵانێک
دەستەکانی خۆم
باڵەکانی خۆم دەشکێنم و خوێن دەڕژێت
دەبێت بە غەوغا
گروپی ئۆرکێسترا دەست بەکار دەبن
یەک کۆچی نوێ لە دەنگی زوڕناکەوە دەست پێدەکات.
دەقێکی جەمال سورەیا لەناو ڕۆمانی(چاوشینەکەی دەرسیم.)
_جەمال سورەیای شاعیر، منداڵی پاشماوەی دەرسیمە، یەکێکە لەکارەکتەرەکانی ناو ڕۆمانەکە.[1]