ئۆردیخان جەلیل
کەسایەتییەکی کوردی جیهانیی بەناوبانگه، دکتۆرای کوردیۆلۆژیا، مامۆستای بەشی زانکۆی سانکت پتیرسبۆرگە لە پەیمانگای خوێندنەوەی ڕۆژهەڵاتی ئەکادیمیای زانستی ڕووسییه.هەروەها ئەندامی ڕێزداری پەیمانگای کوردییە لە پاریس.
لە دایکبووی شاری یەریڤانە لە ئەرمینیا 1932 لە خانەوادەیەکی ڕۆشنبیر و کوردپەروەر کە باوکی (#جاسمی جەلیل# ) بنکەی هونەری سۆڤێتی کوردی دامەزاند و گەشەی پێ کرد، لەبەر ئەوەی شاعیرێکی لێهاتووی کوردی بوو توانی لە ڕێگای کارکردنیدا لە ڕادێۆی یەریڤان- بەشی کوردی لە ساڵی 1955ەوە گەشە بە هونەر و ئەدەبیات و فولکلۆری کوردی بدات و زیاتر بڵاویان بکاتەوە..
ئۆردیخان جەلیل ئەو زانا کوردە دڵسۆزەیە کە زۆربەی گۆرانی و کارە فۆلکلۆرییە کوردییەکانی کۆکردووەتەوە و لە سڕینەوە و نەمان نەجاتی داون، و ژیانێکی تازەی پێ بەخشیون.
ئۆردیخان جەلیل پتر لە 60 پەرتووکی پڕ سوودی وەک سەرمایەیەکی گەورەی بۆ کورد جێ هێشتووه، لەوانه:
-کورد و کوردستان لە ئەجیندەی سۆڤێتیدا1993
-دەربارەی گۆرانی کوردی مێژوویی1996
-کورد لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی (کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیست) 1986. [1]