نامەی دەگمەن و مێژوویی نەمر مەلا مستەفا بارزانی بۆ دکتۆر قادر مەحموود زاده مەشهوور به دکتور ئاسۆ ڕووناکبیر و تێکۆشەری دێرینی کورد و له دایکبووی شاری سەربەرزی مەهاباد:
بۆ عەزیز و خۆشەویستی خۆم جەنابی موحتەڕەم قادر پێشکەشتبێ
له پاش ئەحواڵ پرسین و سڵاو کردن، چاوانی بەچکە کوردەکانمان ماچ دەکەم، ساڵی تازەتان پیرۆز دەکەم و ئەمەلی خیری و موفەقییەت بۆ هەموو کوردستان تەمەننا دەکەین، حەقی میللەتی کورد و وەتەنی ئازیزمان له سەره تا ئەو دەرەجەیه کە ئیمه به پاک و سافەوە عومری خۆمان بۆی سەرفی بکەین و هەرچی له دەستمان بێت قسوور نەکەین، نە بە گوفتار و قسه بەڵکی بە عەمەل و کاری موخلیسانە خدمەتی بکەین بە دڵ و ڕووحەوە، ئیتر قادر کاغەزی تۆم وەرگرتووە ئەوەی بەم تاریخەتان ڕەوانە کردبوو 1957/3/17 و هەرچی فەرمووتانە هەمووم لێ مەعلووم بوو و سەلامی ئێوەشی بە هەموو ڕەفیقەکانی خۆمان تەبلیغ کردن و ئەوانیش هەموویان تەبریکتان دەکەن له ساڵی تازه و عەرزی سەلامیان هەیه لێتان مەعلووم بێت له ڕەفیقەکانیشی هەموویان سەلامەتی و سوئالی سیحەتان دەپرسن به عمووم و منیش چاوتان ماچ دەکەم، والسلام
ڕەفیقتان بارزانی مستەفا
1957/4/4
شایانی ئاماژەیه کە له کاتی نووسینی ئەم نامە دا دکتۆر ئاسۆ له شاری باکۆ ژیاوە، ڕووحی بەرزیان شاد و یادیان هەرمان بێ، مەتنی نامە لەگەڵ وێنەی بەڕێزیان پێشکەشتان هاوڕێیانی هێژا و دڵسۆزی کوردستان... (بەسپاسەوە موحیب مەهابادی)[1]