ئەدهەم بارزانی بۆ وەزیری بەرگری تورکیا:
ئەگەر بەرپرسانی حکومی و حیزبی هەرێمی کوردستان جوابیان بدایتایەوە من قسەم نەدەکرد
ئەدهەم بارزانی وەڵامی وەزیری بەرگری تورکیا دەداتەوە کە وتبوی شوێنێک نیە بەناوی کوردستان لە جیهاندا و هاوکات ڕەخنەی توندیش لە بەرپرسانی حکومی و حیزبی هەرێم دەگرێت کە بێدەنگیان هەڵبژاردوە لەبەرامبەر ئەو قسانەی وەزیری بەرگری تورکیادا.
دەقی نوسینەکەی ئەدهەم بارزانی:
جەنابی وەزیری بەرگری تورکیا، بەکان بێگ خڵوسی ئاکار
لە چەند ڕوژی ڕابردوو دا گۆێبیستی لەدوانێکی ئێوە بووم، لە پەرلەمانی تورکیا کە دەڵێن هیچ شۆێنێک نیە بە ناوی کوردستان نە لێڕە، لە تورکیا و نە لە عێراقیش، چون بۆچونەکانتان دەردەبرن ئەمە پەیوەندی جەنابتانەوە هەیە، بەلام لە کاتێک دا کە ئەم بۆچونە خاک و ولاتی میللەتێکی دەها ملیون کەسی ڕەد دەکات و دەڵێت کە خاکێک بە ناوی کوردستان وجودی نیە، ئایە جەنابیشتان ئەم مافە بۆ ئێمە بە ڕوا دەبینن کەبەرگری لە خاکمان بکەین و بڵێین جەنابی وەزیر، بەکان بێگ هیچ میللەتێک هەیە کە بێ خاک بێت، ئێمە کوردین و لاتمان ناوی کوردستانە و کەوتووتە نێوان چوار دەولەت دا، بە ناوی عێراق، ئێران، تورکیا و سوریا دا، باوەرت هەبێ جەنابی ئاکارمن چاوەرێی لێدوانی وڵام دانەوەی بەرپرسانی حکومی وحیزبی ئەم بەشەی باشوری کوردستان بووم، ئەگەر لێدوانیان هەبا پێویستی بە ئەم لێدوانەی من نە دەکرد.
لە گەل ڕێزم بۆ هەموو لایەک[1]
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
پیرمام - 20-11-2021