یەکینەکانی تۆڵە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' کە تێکۆشانی ئازادی کورد فاشیزم تێکدەشکێنێت، تێکۆشان بەرزدەکەنەوە و دەبنە فیدایی گەلەکەیان.
لە 5 شار گورزی کوشندە لە فاشیستەکان دراوە:
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە لە 5 شاری چالاکیان ئەنجامداوە و گورزی گەورەیان لە فاشیستەکان داوە کە بەم شێوەیەیە:
لە 17ی ئەیلولدا لە سیلیڤری ئەستەنبوڵ یەکینەکانی تۆڵهەڵدی شەهید هەڵمەت و شەهید ئارین میرکان کۆمپانیایەکی گواستنەوە کەلەگەڵ دوژمن کاری دەکرد و 2 بارهەڵگریان سووتاندووە.
17ی ئەیلول لە ئاتاشەهیری ئەستەنبوڵ کۆگایەکی ئاسنی کۆنە کەلەگەڵ پۆلیس کاری دەکرد سووتێنراوە.
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید باران دەرسیم لە ئێلح 16ی ئەیلول لە ئایدنلکئەڤلەر دوو ئۆتۆمبێڵی نۆکەرانیان سووتاندووە.
لە 17ی ئەیلولدا لە گەڕەکی باغلاری ئێلح بارهەڵگرێکی ئیدارەی کارەبا سووتێنراوە.
17ی ئەیلول لە گەڕەکی بایندری ئێلح کەسێک کە کاری بێئەخلاوی دەکرد و مادەی هوشبەری دەفرۆشت سزادرا.
17ی ئەیلول لە کارشیاکای ڕێگای ئاوریشمی وان یەکینەکانی تۆڵەی شەهید سەما کۆچەر بازرگانێکی مادەی هوشبەریان سزادا.
18ی ئەیلول لە ناوچەی ئەدرەمیتی وان وێستگەی توڕی ئەنتەرنێت و تەلەفۆنی کۆمپانیای جی ئێس ئێم سووتێنراوە.
18ی ئەیلول گەشتی ڕێگای شەمەندەفەر لە ناوچەی تووشبای وان وەستێنرا.
16ی ئەیلول لە بەدلیس یەکینەکانی تۆڵەی شەهید سەید خەرزان ئۆتۆمبێڵی جۆری دۆبلۆی جاشەکانیان سووتاندووە.
17ی ئەیلول یەکینەکانی شەهید نوودا کارکەر لە گەڕەکی فەوزی چاکماکی ئاگری مارکێتێکی نۆکەرانیان سووتاندووە.[1]