ڕاگەیەنراوەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری و بەرجەستەکردنی ئازادیدا'ی کەجەکەدا چالاکی بەهێزیان ئەنجامداوە. زانیاریەکان لەبارەی چالاکیەکان بەم شێوەیەیە:
حەفتانین
لە 15ی ئەیلول کاتژمێر 12:30 دا هێزەکانمان لە گردی شەهید شیلانی گۆڕەپانی کارتالێی حەفتانین لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی بەهێزیان ئەنجامدا. لەوێ پەناگەیەکی سەربازەکان لەناوبراوە، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکەدا دەستدڕێژیان لە دەوروبەر کرد و ئۆتۆمبێڵی خەڵکی مەدەنیان کردە ئامانج. لەو هێرشەدا زیانێکی گەورەی مادی بەر خەڵکی مەدەنی کەوتووە. ئاگریش بەربووەتە دەوروبەری گوندی کەشانێ.
17ی ئەیلول کاتژمێر 18:00 لە گردی کاتۆ سولی بەکتۆریای سەر بە حەفتانین سەنگەر و پەناگانای سوپای داگیرکەری تورک بووەتە ئامانجی هێزەکانمان. لەو چالاکیەکەدا لە پەناگاکان لەناوبران، 5 سەرباز سزادران و 3 سەربازیش برینداربوو.
دوای چالاکیەکە سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەر سەربازە بریندار و کوژراوەکانی لە هەرێمەکە گواستەوە.
سوپای داگیرکەری تورک لە گردی کارتال. گردی شەهید زنار و گەلی شەهید گەڤەڕ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد. ئۆپەڕاسیۆنەکە بەردەوامە.
چەلێ
17ی ئەیلول کاتژمێر 05:00 هێزەکانمان لە گردی شەهید بیلای چەلێی جۆلەمێرگ لە سوپای داگیرکەری تورکیاندا. لە چالاکیەکەدا سەنگەرێک و سەربازانی ناوی بە تەواوی لەناوبران. دوو کامێران مۆبەس لە گردەکە تێکشکێنران.
سوپای داگیرکەر دوای چالاکیەکە بە ئۆبۆس و فڕۆکە جەنگیەکانی شەڕ هەرێمەکەی تۆپباران کرد و دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. هێزەکانمان یەکینەکانی ئۆپەڕاسیۆنەکەیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵ و کاتژمێر 08:40 کاتێک داگیرکەران ویستیان کامێرای مۆبەس لە هەرێمەکە جێگیر بکەن، هێزەکانمان چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا 3 داگیرکەر کوژران. سوپای داگیرکەری تورک کاتژمێر 17:30 بە هەلیکۆپتەرئ سکۆرسکی هەرێمەکەی بۆردومان کرد و بە سکۆرسکی کوژراو و بریندارەکانی گواستەوە.
ئەلکێ
لە 11ی ئەیلولدا سوپای داگیرکەری تورک لە بەرەبەیاندا بە فڕۆکەی شەڕ و هەلیکۆپتەر گۆڕەپانی کاتۆ ژیرکای ئەلککێی شڕنەخیان بۆردومان کرد. دوای ئەوەی بە هەلیکۆپتەر سەرباز لە ناوچەکە جێگیرکران، دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. هێزەکانمان جموجووڵی سەربازانیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان و لە هەمانکاتدا لە تیمی بەڕێوەبەری ئۆپەڕاسیۆنەکەیاندا. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە میدیای شەڕی تایبەتی خۆیدا ڕایگەیاند کە 3 کوژراو و برینداریان هەیە، بەڵام ئەوە دوورە لە ڕاستیەوە. سوپای داگیرکەری تورک لەلایەن هێزەکانمانەوە گورزی گەورەی بەردەکەوێت و 13ی ئەیلول هەندێک لە هێزەکانی لە ئۆپەڕاسیۆنەکە کشاندەوە.
شاخێ
لە 5ی ئەیلول کاتژمێر 06:00 سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی شاخێی وان بە هەلیکۆپتەر سەربازیان جێگیر کردد و دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. لە کاتی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕێکی قوڕس ڕوویدا. لە شەڕەکەدا هەڤاڵانمان عەگید و مەزلۆم کە تا دوایین فیشەکی خۆیان شەڕیان کرد شەهید بوو. ناسنامەکانیان لە داهاتوودا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.
ئۆمەریان
سوپای داگیرکەری تورک لە گوندەکانی سەر بە هەرێمی ئۆمەریانی مێردین جلی هێزەکانمان لەبەردەکەن و کاری کۆنترا ئەنجام دەدەن. زۆربەی گروپە کۆنتراکان لە ژنان پێک دێت. پێویستە گەلەکەمان لە بەرانبەر ئەو گروپە کۆنترایانە کە شەڕی قێزەونی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەڕێوەدەبەن، هوشیار بن.[1]