دەقی پرسەنامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، حاجی محەمەد عەلی مەلاسیفی، بەدڵگرانیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین. خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواکارین گیانی دایکی کۆچکردووتان بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، دڵنەوایی و ئارامیش بە ئێوە و کەسوکارتان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
بارەگای بارزانی
24ی9ی2020[1]